خانمەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگی ئیتالی From Wikipedia, the free encyclopedia
مۆنیکا ئانا ماریا بێلووچی (گۆکردنی ئیتاڵی: [ˈmɔːnika belˈluttʃi]؛ لەدایکبووی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤) خانمەکتەر و نمایشکاری جلوبەرگی ئیتالییە. بێلووچی دەستی بە کاری نمایشکاری کرد وەک یەکەم پیشەی، بە نمایشکردن بۆ دۆلچ ئاند گابانا و دیۆر، پێش ئەوەی بچێتە سینەمای ئیتالیا و دواتر فیلمە ئەمریکی و فەڕەنسییەکان.
مۆنیکا بێلووچی | |
---|---|
Monica Bellucci | |
گۆکردن | [ˈmɔːnika belˈluttʃi] |
لەدایکبوون | مۆنیکا ئانا ماریا بێلووچی ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤ چیتا دی کاستێلۆ، ئەمبریا، ئیتالیا |
نەتەوە | ئیتالی |
پیشە | خانمەکتەر نمایشکاری جلوبەرگ |
چالاکبوون | ١٩٧٧–ئێستا (نمایشکار) ١٩٩٠–ئێستا (خانمەکتەر) |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٢ |
ناوبراو ڕۆڵی یەکێک لە بووکەکانی دراکۆلای گێڕا لە فیلمی ڕۆمانسیی Bram Stoker' s Dracula (١٩٩٢) لە دەرھێنانی فرانسس فۆرد کۆپۆلا و ڕۆڵی مالینا سکۆردیا لە فیلمی ئیتالیی ڕۆمانسی و درامیی مالینا (٢٠٠٠). ئەو لە فیلمی ترسناکی Irréversible (٢٠٠٢)دا بوو، و ڕۆڵی ماری مادالێنی گێڕا لە فیلمی درامیی ئینجیلی The Passion of Christ (٢٠٠٤)ی مێڵ گیبسندا.
لە فیلمە خەیاڵییە زانستییەکانی The Matrix Reloaded و The Matrix Revolutionsی ٢٠٠٣دا، ڕۆڵی پێرسفۆنی گێڕا. دواتر ڕۆڵی خۆشەویستێکی بۆندی گێڕا لە فیلمی ٢٠١٥ی سپێکتەری جەیمس بۆنددا.
بێلووچی لە ٣٠ی ئەیلوولی ١٩٦٤ لە چیتا دی کاستێلۆ، ئەمبریا، ئیتالیا لەدایکبوو،[١] بە تاقانە مناڵی برونێلا بریگانتی و پاسکوال بێلووچی، و لە سان گیوستینۆ گەورەبووە.[٢][٣][٤]
مۆنیکا بێلووچی دەستی بە نمایشکاری کرد لە تەمەنی ١٣ ساڵیدا بە وەستان بۆ وێنەگرێکی ناوچەکەیان.[٥] لە ١٩٨٨، بەشی یاسای جێھێشت لە زانکۆی پێروگیا،[٦] و ڕۆیشت بۆ یەکێک لە سەنتەرەکانی جلوبەرگی ئەورووپا لە میلان و گرێبەستی کرد لەگەڵ Elite Model Management. لە ١٩٨٩وە، ناوبانگی پەیدا دەکرد وەک نمایشکارێکی جلوبەرگ لە پاریس و ئەتڵەسدا، لە نیویۆرک سیتی. ئەو کاری بۆ دۆلج ئاند گابانا و گۆڤاری Elleی فەڕەنسی کردووە، لە نێوانیاندا. لە ھەمان ساڵدا، چووە بواری نواندنەوە و چەند کۆرسێکی نواندنی وەرگرت. گۆڤاری Esquireی ژمارەی شوباتی ٢٠٠١ بێلووچی لەسەر بەرگەکەی بوو و بە چاوپێکەوتنێک لەسەر پێنج ھەستەکە.
لە ٢٠٠٣، لە گۆڤاری Maximدا دەرکەوت.[٧] ھەروەھا، گۆڤاری Men' s Health ناوی یەکێک لە «١٠٠ جوانترین ئافرەتان»ی لێنا کە بێلووچی لە پلەی ٢١ەمدا بوو.[٨] AskMen ناوی یەکەم پڕخواستترین ئافرەتی ٢٠٠٢ی لێنا.[٩] بەپێی دوو ڕۆژنامەی نێودەوڵەتی، بە سەمبولی سێکسی ئیتالیا دانراوە.[١٠][١١]
لە ٢٠٠٤دا، کاتێک دووگیان بوو بە کچەکەی، دێڤا، بێلووچی وێنەیەکی ڕووتی گرت بۆ گۆڤاری Vanity Fairی ئیتالی دژ بە یاسایەکی ئیتالی کە گرنگیپێدانی کۆرپەی تازە لەدایکبوو لە نەخۆشخانەکان قەدەغەکرابوو بۆ جیاڕەگەزخوازەکان و ئافرەتە بێوەژنەکان و کەسە ھاوڕەگەزخوازەکانی تێدانەبوو، لێکۆڵینەوە بە بەکارھێنانی ئاولەمەی مرۆڤ قەدەغەکردبوو، بەخشینی سپێرم و ھێلکەی قەدەغەکردبوو، و ڕێژەی دروستکردنی مناڵی بلوری سنووردارکرابوو بۆ سێ.[١٢] بێلووچی دووبارە بە سکپڕی و نیوەڕووتییەوە وێنەی گرتەوە بۆ ژمارەی نیسانی ٢٠١٠ گۆڤارەکە.[١٣] لە ٢٠٠٦ تا ٢٠١٠ بێلووچی ڕووخساری سەر بەرھەمەکانی دیۆر بوو.[١٤]
لە ٢٠١٢دا، بووە ڕووخسارە نوێیەکەی دۆلچ ئاند گابانا.[١٥] ناوبراو لەلایەن Elite+ لە نیویۆرک سیتی سەرپەرشتی دەکرێت. بێلووچی گرێبەستی کردووە لەگەڵ D'management Group لە میلان و ھەروەھا لەگەڵ Storm Management لە لەندەن.[١٦] بێلووچی وێنەی بۆ گۆڤاری GQ Italiaش گرتووە لە شوباتی ٢٠١٦.[١٧]
بێلووچی لە ڕەنوەی فاشن ویکی ٢٠١٩ی میلان بوو کە بۆ دۆلچ ئاند گابانا بوو.[١٨] ھەر یەک لە نمایشکاران ئیزابێلا ڕۆسێلینی، ئێڤا ھێرزیگۆڤا، و ھێلێنا کریستێنسن لەگەڵیدا بەشداربوون.
پیشەی نواندنی بێلووچی لە سەرەتاکانی ١٩٩٠ەکان دەستیپێکرد. چەند ڕۆڵێکی لاوەکی گێڕا لە La Riffa (١٩٩١) و Bram Stoker's Dracula (١٩٩٢). لە ١٩٩٦دا، پاڵێورا بۆ خەڵاتێکی سیزار بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت بۆ ڕۆڵی لیسا لە The Apartment و بەھۆی ئەوەشەوە پلەکەی بەھێزتر بوو وەک خانمەکتەر.[١٩] لە جیھاندا بەھۆی ڕۆڵەکانی لە فیلمەکانی مالینا (٢٠٠٠)، Brotherhood of the Wolf (٢٠٠١)، و Irrèversible (٢٠٠٢).
لە زۆر فیلمی ئەورووپا و ھۆڵیووددا ڕۆڵی گێڕاوە وەک The Tears of the Sun (٢٠٠٣)، The Materix Reloaded (٢٠٠٣)، The Passion of Christ (٢٠٠٤)، The Brothers of Grimm (٢٠٠٥)، Le Deuxième souffle (٢٠٠٧)، Shoot' Em Up (٢٠٠٧)، Don't Look Back (٢٠٠٩)، و The Sorcerer's Apprentice (٢٠١٠).[٢٠][٢١]
وا بڕیاربوو لە ڕۆڵی سیاسەتوانی ھیندی سۆنیا گاندی بگێڕێت لە فیلمێکی ژیاننامەیی بە ناوی Sonia، کە وا دانرابوو ٢٠٠٧ بڵاوبکرێتەوە، بەڵام دواخراوە بۆ کاتێکی نادیار.[٢٢] بێلووچی دەنگی خۆی دۆبلاژ کرد لە دۆبلاژە فەڕەنسییەکەی فیلمی Shoot 'Em Up (٢٠٠٧).[٢٣] ھەروەھا دەنگی کایلیناشی گێڕاوە لە یاریی ڤیدیۆیی Prince of Persia: Warrior Within، دەنگی کاپی لە دۆبلاژە فەڕەنسییەکەی فیلمی ئەنیمەیشنی ٢٠٠٥ی Robots.
لە تەمەنی ٥٠ ساڵیدا، بووە بەتەمەنترین خۆشەویستێ بۆند لە زنجیرە فیلمی جەیمس بۆنددا، بە ڕۆڵی لوچیا سیارا لە سپێکتەر (٢٠١٥). سێ ساڵ دواتر، دەرکەوت لە فیلمی ئوستورالی Nekrotronic.[٢٤][٢٥]
بێلووچی ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ وێنەگر کلاودیۆ کارلۆس باسۆ لە ١٩٩٠؛ دوای ھەژدە مانگ جیابوونەوە.[٢٦]
بێلووچی ئەکتەر ڤینسێنت کاسێلی فەڕەنسی بینی لە سێتی فیلمی The Apartment.[٢٧] ھاوسەرگیرییان کرد لە ١٩٩٩[٢٧] و دوو کچیان بوو، دێڤا (لەدایکبووی ٢٠٠٤) و لیۆنی (لەدایکبووی ٢٠١٠).[٢٨][٢٩] بێلووچی و کاسێل جیابوونەوەیان ڕاگەیاند لە ٢٦ی ئابی ٢٠١٣.[٢٧]
لە فیلمی دۆکیۆمێنتاری The Big Question، دەربارەی فیلمی The Passion of Christ، وتی: «من ئاگنۆستیکم، بەڵام لە ھەمان کاتدا حەزم بە ھەموو ئاینەکانە ڕێزیان دەگرم. گەر شتێک ھەبێت کە باوەڕم پێی ھەبێت، وزەیەکی نادیارو؛ ئەو وزەیەی کە زەریاکان پڕدەکات لە کاتی ھەڵکشان و داکشاندا، ئەو وزەیەی کە سروشت و بوونەوەرەکان دەبەستێتەوە.»[٣٠][سەرچاوەیەکی باشتری پێویستە][٣١]
بێلووچی زمانەکانی ئیتالی، فەڕەنسی و ئینگلیزی بە باشی دەزانێت و بە زمانەکانی سربی و فارسیش ڕۆڵی گێڕاوە.[٣٢][٣٣]
ساڵ | فیلم | ڕۆڵ |
---|---|---|
١٩٩٠ | Vita coi figli | ئێلدا |
١٩٩١ | The Raffle | فرانسێسا |
١٩٩٢ | Bram Stoker's Dracula | یەکێک لە بووکەکانی دراکۆلا |
١٩٩٢ | Ostinato Destino | مارتینا/ئەنجێلا |
١٩٩٤ | Briganti – Amore e libertà | کۆستانزا |
١٩٩٤ | The Heroes | دێبۆرا |
١٩٩٥ | Snowball | مێلینا |
١٩٩٥ | Bits and Pieces | |
١٩٩٥ | Joseph | ھاوسەری فیرعەون |
١٩٩٦ | The Apartment | لیسا |
١٩٩٦ | Sorellina e il principe del sogno | شازادە |
١٩٩٧ | Stressati | |
١٩٩٧ | Dobermann | نات، دۆمەکە |
١٩٩٧ | Mauvais genre | کامیڵێ |
١٩٩٧ | Come mi vuoi | نێڵینا |
١٩٩٨ | Le Plaisir | کچەکە |
١٩٩٨ | Compromise | مۆنیک |
١٩٩٨ | Kaputt Mundi | گیولێا گیۆڤانینی |
١٩٩٨ | A los que aman | ڤالێریا |
١٩٩٩ | Comme un poisson hors de l'eau | مایرتڵ |
١٩٩٩ | Méditerranées | مارگەریت |
٢٠٠٠ | Under Suspicion | چانتال ھێرست |
٢٠٠٠ | Franck Spadone | لاورا |
٢٠٠٠ | مالینا | مالینا سکۆردیا |
٢٠٠١ | Brotherhood of the Wolf | سیلڤیا |
٢٠٠٢ | Astérix & Obélix: Mission Cléopâtre | کلیۆپاترا |
٢٠٠٢ | Irréversible | ئالێکس |
٢٠٠٣ | Remember Me, My Love | ئالێشا |
٢٠٠٣ | Tears of the Sun | دکتۆر لێنا فیۆر کێندریکس |
٢٠٠٣ | The Matrix Reloaded | پێرسفۆن |
٢٠٠٣ | The Matrix Revolutions | پێرسفۆن |
٢٠٠٤ | The Passion of the Christ | ماری مادالێنێ |
٢٠٠٤ | Secret Agents | باربارا/لیسا |
٢٠٠٤ | She Hate Me | سیمۆنا بۆناسێرا |
٢٠١٥ | The Brothers Grimm | شاژنی ئاوێنە |
٢٠٠٥ | How Much Do You Love Me? | دانیێلا |
٢٠٠٦ | Sheitan | لا بێل ڤامپیرێس |
٢٠٠٦ | Napoleon and Me | خانمەبارۆن ئێمیلیا سپێزیالی |
٢٠٠٦ | The Stone Council | لاورا سپایریێن |
٢٠٠٧ | Heartango | L'inafferrabile |
٢٠٠٧ | Manual of Love 2 | لوچیا |
٢٠٠٧ | Shoot 'Em Up | دۆنا کوینتانۆ |
٢٠٠٧ | Le deuxième souffle | مانۆش |
٢٠٠٨ | Sanguepazzo | لویسا فێریدا |
٢٠٠٨ | L'uomo che ama | ئالبا |
٢٠٠٩ | Don't Look Back | ژان |
٢٠٠٩ | The Private Lives of Pippa Lee | جیجی لی |
٢٠٠٩ | Baarìa – La porta del vento | خۆشەویستەکەی بریکلەیەر |
٢٠٠٩ | Omaggio a Roma | تۆسکا |
٢٠١٠ | The Whistleblower | لاورا لێڤیانی |
٢٠١٠ | The Sorcerer's Apprentice | ڤێرۆنیکا |
٢٠١٠ | Rose, c'est Paris | L'esprit de gala |
٢٠١١ | Manuale d'amore 3 | ڤیۆلا |
٢٠١١ | A Burning Hot Summer | ئەنجیلی |
٢٠١٢ | وەرزی کەرگەدەن | مینا |
٢٠١٣ | Des gens qui s'embrassent (ئەو کەسانەی ماچ دەکەن) | گیۆڤانا |
٢٠١٤ | The Wonders | میڵی کاتێنا |
٢٠١٤ | Na Quebrada | پاولا |
٢٠١٥ | Ville-Marie | سۆفی |
٢٠١٥ | سپێکتەر | لوچیا سیارا |
٢٠١٦ | On the Milky Road | نێڤێستا |
٢٠١٦ | Mozart in the Jungle | ئالێساندرا |
٢٠١٨ | Nekrotronic | فینێگان |
٢٠١٨ | Call My Agent! | خۆی |
٢٠١٩ | The Best Years of a Life | ئێلێنا |
٢٠١٩ | Spider in the Web | ئەنجێلا |
٢٠٢٠ | Radical Eye: The Life and Times of Tina Modotti | تینا مۆدۆتی |
ساڵ | ناو | ڕۆڵ | تێبینییەکان |
---|---|---|---|
٢٠١٧ | Twin Peaks | خۆی | ئەڵقە: "Part 14" |
٢٠١٦ | Mozart in the Jungle | ئالێساندرا | میوان؛ ٥ ئەڵقە |
٢٠١٨ | Call My Agent! | خۆی | ئەڵقە: "Monica" |
٢٠١٨ | Call My Agent! | خۆی | ئەڵقە: "ASK" |
ساڵ | ناو | ڕۆڵی دەنگی |
---|---|---|
٢٠٠٣ | Enter the Matrix | پێرسفۆن |
٢٠٠٤ | Prince of Persia: Warrior Within | کایلینا |
ساڵ | فیلم | ڕۆڵ | Notes |
---|---|---|---|
٢٠٠٣ | Sinbad: Legend of the Seven Seas | مارینا | دۆبلاژی فەڕەنسی |
٢٠٠٥ | Robots | کاپی | دۆبلاژی فەڕەنسی |
ساڵ | خەڵات | پۆلێن | کاری پاڵێوراو | ئەنجام |
---|---|---|---|---|
٢٠٠٣ | سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم | قردێلەی زێو بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت | Ricordati di me | براوە |
٢٠٠٥ | Globo d'oro | گۆڵدن گڵۆبی ئەوروپی | براوە | |
١٩٩٧ | خەڵاتەکانی سیزار | باشترین خانمەکتەری بەڵێندەر | The Apartment | پاڵێوراو |
٢٠٠١ | خەڵاتەکانی فیلمی ئەوروپی | خەڵاتی خەڵک بۆ باشترین خانمەکتەر | مالینا | پاڵێوراو |
٢٠٠٣ | خەڵاتی ساتێرن | باشترین خانمەکتەری پاڵپشت | Brotherhood of the Wolf | پاڵێوراو |
٢٠٠٣ | Cinescape Genre Face of the Future Award | باشترین مێ | The Matrix Reloaded و The Matrix Revolutions | پاڵێوراو |
٢٠٠٣ | خەڵاتەکانی داڤید دی دۆناتێلۆ | باشترین خانمەکتەری پاڵپشت | Ricordati di me | پاڵێوراو |
٢٠٠٣ | خەڵاتەکانی ھەڵبژاردەی گەنجان | فیلمی ھەڵبژێردراوی ئەستێرەی مێ | The Matrix Reloaded و Tears of the Sun | پاڵێوراو |
٢٠٠٤ | خەڵاتەکانی فیلمی MTV | باشترین ماچ | The Matrix Reloaded | پاڵێوراو |
٢٠٠٥ | سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم | قردێلەی زیو بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت | The Passion of the Christ | پاڵێوراو |
٢٠٠٧ | سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم | قردێلەی زیو بۆ باشترین خانمەکتەری پاڵپشت | N | پاڵێوراو |
٢٠١٧ | سەندیکای نێودەوڵەتی ئیتالیای ڕۆژنامەنووسانی فیلم | Nastro D'Argentoی ئەوروپی | On the Milky Road | براوە |
٢٠٢٠ | خەڵاتی ماگریت | خەڵاتی ماگریت | براوە |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.