مێڵ گیبسن
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
مێڵ گیرارد گیبسن[1] (لەدایکبووی ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦) ئەکتەر و دەرھێنەر و بەرھەمھێنەر و سیناریۆنووسێکی ئەمریکییە. دیارترین کارەکانی بریتیە لە فیلمی دلێر، کەوا توانی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین فیلمی ساڵ و باشترین دەرھێنەر بباتەوە لەپاڵ گۆڵدن گڵۆب بۆ ھەمان بەشەکان. ھەروەھا ڕۆڵی ماد ماکسی لە زنجیرە فیلمەکانی ماد ماکس بینیوە، و لە زنجیرە فیلمی کۆمیدی Lethal Weaponیشدا ڕۆڵی ماڕتن ڕیگسی بینیوە. گیبسن نیویۆرک لە ئەمریکا لەدایکبووە و لە تەمەنی ١٢ ساڵیدا لەگەڵ خێزانەکەیدا کۆچیان کردووە بۆ ئوسترالیا. لەوێ چۆتە پەیمانگای ھونەریەکانی ئوستوڕالیا. دەرھێنەر پیتەر ویر گیبسنی خستە نێو فیلمی Galipoli (١٩٨١) کەوا ناوبانگی گیبسنی گەیاندە لوتکە و بەو فیلمەیەوە توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بباتەوە لە خەڵاتەکانی پەیمانگای فیلمی ئوستوڕالی.[2]
میڵ گیبسن | |
---|---|
لەدایکبوون | مێڵ کۆڵمسیل جێرارد گیبسن ٣ی کانوونی دووەمی ١٩٥٦ نیویۆڕک، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
پیشە | ئەکتەر، دەرھێنەری فیلم، بەرھەمھێنەری فیلم |
چالاکبوون | ١٩٧٦ - تا ئێستا |
ھاوسەر | ڕۆبین موور (ھاوسەرگیری ١٩٨٠؛ ٢٠١١) |
یار | ئۆکسانا گریگۆریڤیا (٢٠٠٩–٢٠١٠) ڕۆزالیند ڕۆز (٢٠١٤– تا ئێستا) |
مناڵ(ەکان) | ٩ لەنێویاندا میلۆ گیبسن |
باوان(ەکان) | ھەتن گیبسن ئان ڕایلی |
خزمەکان | دۆناڵ گیبسن (برا) ئیڤا مایلۆت (داپیرە) |
لەساڵی ١٩٩٥ گیبسن فیلمی دلێری دەربارەی ژیانی ویلیام واڵاس دەرھێنا کەوا خۆیشی ڕۆڵی واڵاسی دەبینی، فیلمە چەندین خەڵاتی جۆراوجۆری بردەوە و ناوی گیبسنی خستە نێو فیلمسازە بەناوبانگەکانی ئەوکاتی ھۆڵیوود. گیبسن بەردەوام بوو لە بەرھەمھێنانی فیلمی بەھێز و ھەریەک لە فیلمەکانی The Passion of the Christ و Apocalypto (٢٠٠٦) دەرھێنا کەوا ھەردووکیان پێشوازیەکی گەرمیان لێکرا.
دوای ئەوەی گیبسن تووشی دەیان کێشەی یاسا ھات و لە ھەندێک کێشەی تری ڕەگەزپەرستی تێوەگلا، ناوبانگی گیبسن لەکۆتاییەکانی ٢٠٠٠ەکاندا شێوا و دوورکەوتەوە لە کاری فیلم.[3] دواتر گیبسن لەڕێگەی فیلمی The Beaver (٢٠١١) لە پاڵ خانمەکتەر جۆدی فۆستەر دەرکەوتەوە و دووبارە بوویەوە بە یەکێک لە ئەکتەرە خۆشەویستەکانی ھۆڵیوود. ھەروەھا گیبسن کاری دەرھێنانی بۆ فیلمی Hacksaw Ridge (٢٠١٦) کە ئەویش بووە براوەی دوو خەڵاتی ئۆسکار.[4][5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.