ماد
گەلێکی دێرینی باشووریی ڕۆژاوای ئاسیا / From Wikipedia, the free encyclopedia
ماد ناوی نەتەوە کە لە ھەزارەی یەکەمی پێش زایینی مەسیح کۆچیان کرد بۆ ڕۆژئاوای بانەکانی ئێران و کوردستان. مادەکان بناغەی یەکەم پاشایییەتی ئاریائییەکانیان دامەرزان بە شکست پێھێنانی ئاشووریەکان لە ٦٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسێح، بووە گەورترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیا. پاشایەتی ماد لە سەردەمی ھەڤەخشترە حۆکمڕانی گەورەترین پاشایەتی ڕۆژئاوای ئاسیای ئەکرد. بە سەر وڵاتانی ئێران، تورکیا و ئەفغانستانی ئەمڕۆ. یەکەم گەورەترین حۆکمڕانی بوو کە ھەموو نەتەوەکانی ئەو ناوچەی خستە ژێر ئالایێک. کۆمەڵە ھێرشەکانی ئاشوورییەکان بۆ سەر ھەرێمی ماد لە ٨٠٠ ساڵ پێش زایینی مەسێح، ئەو نەتەوەی تووشی کێشە کردبوو. ھێرودوت دەنووسێ: ئاشوورییەکان زیاتر لە ٥٠٠ سال حۆکمڕانیان کرد لە ئاسیادا. یەکەم خەڵکانێک وا بەرامبەری دەسەڵات ڕاوەستان، مادەکان بوون. ئەوان بۆ ئازادی شەریان کرد، تێکۆشان و لە بەندەیی ڕزگار بوون.
وشەی ماد یان میدی لە ناوی مازای یان مادای (کە بە زمانی ئینگلیزی بە میدۆس ناوی ھاتووە) کوڕی یافیز یان جافێز کوڕی نووح ھاتووە، کە یەکێکە لە شازدە نەوە نێرەکانی نووح لە دوای لافاوە گەورەکە کە ڕزگار بووی کارەساتەکە بوون. [1]