From Wikipedia, the free encyclopedia
ھێرودوت (٤٨٤ی پێشزایین - ٤٢٥ی پێشزایین)، یان هیرۆدۆتس یەکەمین مێژوونووسی یۆنانی بووە کە نووسراوەکانی تا ئەم سەردەمە ماوەتەوە. ھێرودوت خەڵکی شارێکی بەڕەگەز یۆنانی، بەڵام بەشی پاشایەتی ئێران بووە بۆیە لە بڕێک سەرچاوەکان بە ئێرانیان ناو بردووە. ھێرودوت بە باوکی مێژوو ئەناسن بەڵام لە ڕاستیدا پێش ئەو مێژوونووسی دیکەش ھەبووە بەڵام نووسراوەکانیان بە دەستی ئێمە نەگەیشتوون، بێ گۆمان ھێرودوت خۆی لەو نووسراوانە کەڵکی وەرگرتووە. ھێرودوت گەڵێ سەفەر بۆ وڵاتەکانی رۆژھەڵاتی یۆنانی کردووە و زۆرینەی نووسراوەکانی گێڕانەوەی بەسەرھاتەکانی و ئەحواڵی خەڵکی ئەو وڵاتانەیە.
نووسراوەکانی بریتین لە نۆ کتێب و ھەر بۆیە بە مێژوو لە نۆ کتێب دا ناوی دەبەن. هێرۆدۆت وتارەکانی ئەفلاتوونی گێڕاوەتەوە لەگەڵ قوتابیەکەی کە ئەرستۆیە. بێرتراند ڕەسڵ لە مێژوویەکی فەلسەفەی ڕۆژاوادا ئەڵێ "هەندێ پێیان وایە ناکرێ هیرۆدۆت قسەی هەڵە بکات، بەڵام ئەمە بۆچوونێکی هەڵەیە".[1] لەو ڕاستیە کەم ناکاتەوە کە ڕەسڵ لە خەڵکانی تری بیستوە کە هیرۆدۆت زۆرێک لە قسەکانی بەڕاستی گێڕاوەتەوە. وە زۆربەی مێژووی میسری کۆن لەسەر زمانی و نووسینەکانی ئەو گێردراوەتەوە هەربۆیەش زۆرتیرین سەرەچاوە بۆ ژیان و مێژووی میسری کۆن بۆ گێرانەوەکانی هێرۆدۆت دەگەرێتەوە.
ھێرودوت کات و ساتی ھێندێک لە ڕووداوە مێژوویەکانی تێکەل و پێکەڵ نووسیوە و لە بڕیک شوێندا مێژوو جێگای خۆی بە چیرۆک داوە تەنانەت ھەستی پەروەردە کردنی قارەمان لە نووسینەکانیدا بەتینە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.