![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/a/aa/Kabul_Airport_Aerial.jpg/640px-Kabul_Airport_Aerial.jpg&w=640&q=50)
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای
فڕۆکەخانەی کابوڵ / From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای (بە پەشتۆ: حامد کرزي نړيوال هوايي ډګر، بە فارسی: میدان هوائی بین المللی حامدکرزی؛IATA: KBL, ICAO: OakB) یان فڕۆکەخانەی کابول، فڕۆکەخانەیەکە دەکەوێتە دووری ٥ کم لە ناوەندی شاری کابول لە ئەفغانستان.[1] ئەم فڕۆکەخانەیە وەک یەکێک لە فڕۆکەخانە نێونەتەوەیییە سەرەکییەکانی ئەفغانستان دادەنرێت ھەروەھا وەک یەکێک لە گەورەترین بنکە سەربازییەکان ھەژمار دەکرێت لە ناوچەکە، کە توانای نیشتەجێبوونی زیاتر لە سەد فڕۆکەی ھەیە.[2] پێشتر بە فڕۆکەخانەی نێونەتەوەیی کابول ناونراوە و لەناو خەڵکیش ھەر بە فڕۆکەخانەی خواجەی ڕەواش دەناسرێت، ھەرچەندە بە فەرمی لەلایەن چەند ھێڵی ئاسمانییەوە بە ناوی فڕۆکەخانەی حامید کارزای ناسراوە. فڕۆکەخانەکە ساڵی ٢٠١٤ ناوی نوێی خۆی پێبەخشرا بە شەرەفی حامد کارزای سەرۆک کۆماری پێشووی بڕیارەکە لەلایەن ئەنجومەنی نیشتمانی ئەفغانستان و کابینەی سەرۆک ئەشڕەف غەنییەوە پەسەند کرا.[3] فڕۆکەخانەکە لە دەیەی ڕابردوودا فراوان کراوە و نوێکراوەتەوە تەرمینالێکی نوێی نێونەتەوەیی بۆ زیادکرا و تەرمیناڵە کۆنەکەش لەکاتی ئێستادا بۆ گەشتە ناوخۆیییەکان بەکاردێت. ھەروەھا ژمارەیەک بنکەی سەربازی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەکەدا دروست کراون، کە لەلایەن ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئەرکی پشتیوانیی ناتۆ (RS) (پێشتر ھێزی ھاریکاری ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئایساف) بەکار دەھات.[4] ھەروەھا ھێزی ئاسمانی ئەفغانستان بنکەیەکی ھەیە، لەگەڵ ھەموو ئەمانەش پۆلیسی نەتەوەیی ئەفغانستان ئاسایشی ناو تەرمیناڵەکان دابین دەکات.
![]() | لەوانەیە ئەم وتارە پێویستی بە ڕێکخستن بێت تاکوو لەگەڵ سیاسەتی شێواز بگونجێت. (ئاب ٢٠٢١) |
![]() | ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای | |
---|---|
![]() | |
ناونراوە لەدوای | Hamid Karzai |
وڵات | ئەفغانستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | کابول |
پۆتانی شوێن | ٣٤°٣٣′٥٧″N ٦٩°١٢′٤٤″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٥٬٨٧٧ پێ (یەکە) |
ڕووداوە بەرچاوەکان | تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١) |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٦٠ |
Place served by transport hub | کابول |
وێبگە | http://hamidkarzaiairport.com/ |
Runway | 11/29 |
IATA airport code | KBL |
ICAO airport code | OAKB |
![]() | |