![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/1/17/Afghanistan_Evacuation_210821-A-AB999-0019.jpg/640px-Afghanistan_Evacuation_210821-A-AB999-0019.jpg&w=640&q=50)
تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١)
From Wikipedia, the free encyclopedia
تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١) ھێرشێکی خۆکوژی بوو لە دەروازەی ڕۆژھەلاتی فڕۆکەخانەی نێودەولاتی کابوول یاخود فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای لە ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ کاتژمێر ١٧:٥٠ بە کاتی کابوول، ١٣:٢٠ بە کاتی جیھانی ڕوویدا.[1][2][3][4] بەھۆیەوە ژمارەیەک لە خەڵکی ئەفغانستان و سەربازانی ئەمریکا کوژران. پێشتر ھەریەکە لە دەزگای ھەواڵگریی ناوەندی، ھەروەھا پنتاگۆن، لە بوونی ھێرشێکی لەو شێوەیە ھۆشداریان دابوو. تەقینەوەی یەکەم لە دەروازەی سەرەکی فڕۆکەخانەکە ڕوویدا، دوای کاتژمێرێک تەقینەوەی خۆکوژی دووەم لە نزیک ھوتێلێکی نزیک فڕۆکەخانە ڕوویدا. لە ھەردوو تەقینەوەکە ١٨٢کەس کوژران لە ناویان ١٣ سەربازی ھێزە چەکدارەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ھەبوون.[5][6] بزووتنەوەی تاڵیبان کوژرانی ٢٨ چەکداری لەو ھێرشە خۆکوژییە ڕاگەیاند.[7] دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان یاخود داعشی خۆراسان لە ڕاگەیەندراوێکدا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی ئەو کردەوەیان لە ئەستۆ گرت.[8] ڕۆژی ٢٧ی ئاب ھێزەکانی ئەمریکا چەندین ھێرشی ئاسمانیان کردە سەر دەوڵەتی ئیسلامی خۆراسان.[9]
تەقینەوە خۆکوژییەکانی فڕۆکەخانەی کابول (٢٠٢١) | |
---|---|
![]() | |
بەشێکە لە | Islamic State–Taliban conflict |
وڵات | ئەفغانستان |
دابەشکاریی کارگێڕی | کابول |
ناوچەی کاتی | UTC+04:30 |
جێ | فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای |
پۆتانی شوێن | ٣٤°٣٣′٣١″N ٦٩°١٣′١٣″E |
کاتی ڕوودان | ٢٦ی ئابی ٢٠٢١ |
چەک و تەقەمەنی | explosive device، چەکی گەرم |
URL | https://mobile.twitter.com/samueloakford/status/1489718716724137989 |
Target | 2021 Kabul Airlift، فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی حامید کارزای |
تاوانبار | دەوڵەتی_ئیسلامیی_عێراق_و_شام_-_خۆراسان |
![]() | |