عوود
ئامێرێکی مۆسیقای پێژەندار / From Wikipedia, the free encyclopedia
عوود(بە عەرەبی: عود)[1][2][3] ئامێرێکی ژێدارە کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوین و وڵاتانی عەرەبیدا زۆر باوە و بە کۆنترین سازی ڕۆژھەڵاتی دەناسرێت.
لە سەر ئاخێزگە و شوێنی ھەڵدانی ئەم سازە بیر و بۆچوونی جیاواز لە ئارادایە. بڕێک بە ھی ھیندی دەزانن و بڕێکیش پێیان وایە لە بەڵخەوە سەری ھەڵداوە، بڵاو بوونەوەی ئەم سازە لە ئێراندا، ناسنامەیەکی ئێرانیشی پێ بەخشیوە.[4]