عادا یۆنات
From Wikipedia, the free encyclopedia
عادا یۆنات (بە عیبری: עדה יונת؛ لە دایکبووی ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٩ لە ئوورشەلیم)[1][2] کریستالۆگرافیستێکی ئیسرائیلییە. ئەو بەکار و دۆزینەوەکانی دەناسرێتەوە کە لەبارەی پێکھاتەکانی ڕایبۆسۆم کردبوونی. لە ساڵی ٢٠٠٩، لەپاڵ ھەریەکە لە ڤینکاترامان ڕاماکریشنان و تۆماس ئەی ستایتز بووە براوەی خەڵاتی نۆبێل لە کیمیا،[3] ئەو بووە یەکەم ژنە ئیسرائیلی کە خەڵاتی نۆبڵ بباتەوە، لەوکاتەی ئیسرائیلییەکان ١٠ جار ئەو خەڵاتەیان وەرگرتووە.[4][5] ھەروەھا بووە یەکەم ژن لە ڕۆژھەڵاتی ناوین کە خەڵاتی نۆبل لە بوارێکی زانستی بباتەوە،[6] ھەروەھا یەکەم ژن بوو لەدوای ٤٥ ساڵ خەڵاتی نۆبڵ لە کیمیا بەدەست بھێنێت.[7]
بەشی دەستپێکی ئەم وتارە لەوانەیە زۆر درێژ بێت. |
عادا یۆنات | |
---|---|
بە عیبری: עדה יונת | |
لەدایکبوون | (١٩٣٩-٠٦-٢٢) ٢٢ی حوزەیرانی ١٩٣٩ (تەمەن ٨٤ ساڵ) ئورشەلیم، ئیسرائیل |
خوێندنەوەی ئای پی ئەی | ˈada joˈnat |
شوێنی کارکردن | زانکۆی شیکاگۆ، Q102212738 |
پەروەردە | زانکۆی عیبریی ئۆرشەلیم، Weizmann Institute of Science |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | Wolfie Traub |
شوێنی کار | Weizmann Institute of Science |
کارتێکراوە لەلایەن | William Lipscomb |
لەماوەی ژیانیدا کۆمەڵێک خەڵاتی پێدراوە، لەوانە لە ساڵی ٢٠٠٨، عادا یۆنات خەڵاتی ئەلبەر ئەنیشتاینی بۆ زانست پێدرا.[8] لە ساڵی ٢٠١٨، ئەو لەلایەن زانکۆی کارنیگی مێلۆن دکتۆرای شانازی پێبەخشکرا.[9]
عادا لە منداڵییەوە خولیای زانستی ھەبوو، سەرچاوەی ئیلھامەکەشی بۆ ژنە زانای پۆلەندی ماری کوری گێڕایەوە.[10] ئەو لە ساڵی ١٩٦٢، لە زانکۆی عیبری ئورشەلیم بڕواننامەی بەکالۆریۆسی لە کیمیا بەدەست ھێنا. دواتر لە ساڵی ١٩٦٤، بڕواننامەی ماستەری لە کیمیای ژیان وەرگرت. دواتر ھەر لە ئیسرائیل، لە پەیمانگای زانستیی وایزمان، بڕواننامەی دکتۆرای لە تیشکی ئێکسی کریستالۆگرافیک بەدەستھێنا.[11][12][13]