شیزۆفرێنیا
From Wikipedia, the free encyclopedia
شیزۆفرێنیا یان سکیزۆفرێنیا جۆرێکی پەشێویی دەروونییە کە دەبێتە ھۆی لەکار کەوتنی ڕەوتی ھزر و سڕی عاتیفی (سۆز)، و تێکەڵکردنی خەیاڵ بە واقیع و ڕاستی.[1] ئەم نەخۆشییە زۆرتر بە شێوەی گومانی بیسیاری، گومانی شێتانە یا سەیر و سەمەرە، یان بیر و قسەی شێواو دەردەکەوێت. نیشانەی دیکە لەوانەیە بیر و باوەڕی ھەڵە بگرنەوە، بیرکردنەوەی نادیار یان سەر لێ شێواو، بیستن بە دەنگێکی نەبوون، کەمێتی بەشداری کردنی کۆمەڵایەتی و دەربڕینی ھەڵچوون، و نەبوونیی ھاندان. نەخۆش لەگەڵ شیزۆفرێنیا زۆر جار زیاتر گرفتی تەندروستیی دەروونی ھەیە وەکو دڵەڕاوکێ، خەمۆکی، یان ئاژاوەی بەکارھێنانی ماددە ھۆشبەرەکان.[2] نیشانەکانی شیزۆفرێنیا بە شێوەیەکی ئاسایی بەرە بەرە بە دیار دەکەوێت، دەست پێ دەکات لە تەمەنی تازەپێشکەوتوو، و لە زۆر حالەت ھەرگیز چارەسەر ناکرێت.[1][3]
ئەم وتارە پێویستی بە بەستەرە بۆ وتارەکانی تر بۆ یارمەتیدانی ڕێکخستنی ئینسایکڵۆپیدیا. |
ھۆکارەکانی شیزۆفرێنیا ھۆی ژینگەیی و بۆ ماوەیی دەگرێتەوە.[4] دەشێ ھۆکارە ژینگەییەکان یەک لەم ھۆیانە بگرێتەوە: گەورە بوون لە شارێک، بەکار ھێنانی حەشاش لە ماوەی ھەرزەکاری، ھەندێ ھەوکردن، تەمەنی دایک و باوک، و خۆراک پێدانی خراپ لە ماوەی سکپڕی. لە ماوەی دەستنیشان کردنی ئەم نەخۆشیە، کەلتووری کەسەکە دەبێت ڕوون بکرێتەوە.
نزیکەی ٠٫٣٪ بۆ ٠٫٧٪ی مرۆڤ کاری تێ دەکرێن لە لایەن شیزۆفرێنیا.[5] لە ٢٠١٣، نزیکەی ٢٣٫٦ میلیۆن حالەت ھەبووە.[6] ئەم نەخۆشیە زیاتر کار لە نێر دەکات لەناوەڕاستی تێکڕای تەمەنیان.[7] نزیکەی ٢٠٪ی کەس بە باشی دەگونجێن لەگەڵ شیزۆفرینیا و چەندێک بە تەواوی چاک دەبنەوە.[3] بەڵام نزیکەی ٥٠٪ کێشەی گیروگرفتاری بە درێژایی ژیانیان دەمێنێتەوە.[8] گرفتی کۆمەڵایەتی، وەکو بێکاری درێژخایەن، ھەژاری، و دەربەدەری باوە.[3][9] تێکڕای تەمەنی خەڵک لەگەڵ ئەم نەخۆشیە ١٠–٢٥ ساڵ کەمترە لە دانیشتوانی گشتی.[10] لە ساڵی ٢٠١٥، نزیکەی ١٧٬٠٠٠ کەس لە ھەموو جیھان گیانیان لە دەست دا بە ھۆی ڕەفتاری پەیوەندیداروە بە شیزۆفرینیا.[11]