پەشێویی دەروونی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پەشێویی دەروونی یان نەخۆشیی دەروونی بە کۆمەڵێک نەخۆشی دەگوترێ کە کار دەکەنە سەر ھزر و ڕەفتاری نەخۆش و دەبنە ھۆی ئازار و داماویی نەخۆش. ھۆکاری نەخۆشییە دەروونییەکان ڕوون نییە، بەڵام ئاشکرایە کە ھۆکارەکانی جینیتیک، سترێس و چۆنیەتیی ڕووبەڕووبوونەوەی کەس لەگەڵ دەوروبەری زۆر کاریگەرە. خەمۆکی، دڵەڕاوکێ، وەسواس، شێواوی دوو سەرە (بە کوردی شێتەوژیرە) و شیزۆفێرنی لە دیارترین نەخۆشییە دەروونییەکانن.