سەکاکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
سەکاکان (کۆی سەکا) کۆمەڵە خەڵکێکی کۆچەریی ئاریایی و ئێرانی بوون کە پایتەختیان لە سەقز بو. کە شوێنی نیشتەجێبوونیان لە باکوورەوە بە دەشتەکانی خوارووی سیبیریا، لە باشورەوە بە دەریای خەزەر و دەریای ئاراڵ، لە ڕۆژھەڵاتەوە بە تورکستانی چین و لە ڕۆژاواوە بە ڕووباری دانووب دەگەیشت. سەکاکان خەڵکێکی شەڕانی بوون و جارجار ھێرشیان دەکردە سەر دراوسێکانیان. سەکاکان لقێک بوون لە ھیندوئەوروپایییەکان کە ھەمیشە لە مێژووی کۆنی ئێراندا دیار بوون. لە نووسینەکانی ھێرۆدۆت، ئەپیکور، ئەرەستۆ و بەتڵیمۆس زانیاری لەربارەی سەکاکان ھاتووە. سەکاکان دواتر بە پێچەوانەی ماد و پارس ئایینی زەردەشتییان پەسەند نەکرد.