سەڵاحەددینی ئەییووبی
یەکەم سوڵتانی میسر و سووریا، و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی، و کەسایەتییەکی کورد بووە / From Wikipedia, the free encyclopedia
مەلیک ناسڕ سوڵتان ئەبوو موزەفەر سەڵاحەدونیا ودین یووسفی کوڕی نەجمەدین ئەییووب کوڕی شادی ناسراو بە سەلاحەددینی ئەییووبی (٢٥ی کانونی یەکەمی ١١٣٧- ٤ی ئازاری ١١٩٤) لە خێزانێکی کورد پێگەیشتووە و کوردە[4][5][6] و دامەزرێنەری دەوڵەتی ئەییووبی بوو. یەکەم سوڵتان بوو کە دەسەڵاتی بەسەر سوریا و میسردا ھەبێت بەیەکەوە. و کەسایەتییەکی گرینگی سەردەمی سێیەم جەنگی خاچھەڵگران بوو. سەرکردایەتیی سوپای موسڵمانانی کرد بۆ سەر ویلایەتە خاچھەڵگران لە شام. لە بەرزترین ئاستیدا دەوڵەتەکەی بریتی بوو لە میسر تا مێزۆپۆتامیای سەرەوە واتە باکوور و ڕۆژاڤای کوردستان، هەروەها حیجاز، باشووری عەرەبستان و ناوچەی نەوبە.[تێبینی 1]
سەڵاحەدینی ئەییووبی | |||||
---|---|---|---|---|---|
ملک الکرد "شای کورد"[1] سوڵتانی میسڕ و شام الملک الناصر "شای سەرکەوتوو" خزمەتکاری دوو حەرەمی پیرۆز | |||||
سوڵتانی میسڕ و شام و شای کوردان | |||||
فەرمانڕەوایی | ١١٧٤-ئاداری ١١٩٣ | ||||
تاج لەسەر نان | ١١٧٤، قاهیرە | ||||
پێشوو | عازد (خەلیفەی فاتمی) | ||||
جێگر |
| ||||
وەزیری خەلافەتی فاتمی | |||||
ماوەی دەسەڵات | ١١٦٩-١١٧١ | ||||
پێشوو | ئەسەدەددین شێرکۆ | ||||
جێگر | پێگەکە هەڵوەشایەوە | ||||
ھاوسەر | عیسمەت خاتوون | ||||
منداڵ(ەکان) |
| ||||
| |||||
خانەدان | ئەییووبیەکان (دامەزرێنەر) | ||||
باوک | نەجمەددین ئەییووب | ||||
لەدایکبوون | ١١٣٧ تکریت، خەلافەتی عەباسی | ||||
مردن | 4 ئادار ١١٩٣ (٥٥−٥٦ ساڵ ژیاوە) دیمەشک ، سوریا | ||||
ئایین | ئیسلامی سوننە (ئەشعەری) |
سەرەتا لە دژی فاتیمییان و دوایی لە دژی خاچھەڵگران (ئەو مەسیحییانەی کە چووبوون خاکە پیرۆزەکان لە فەلەستین بۆ ئۆلی خۆیان بپارێزن) دەرکەوت و شاری قودسی پاش سەد ساڵ خستەوە دەست موسڵمانان. سەلاحەددین موسڵمانی سوننە بوو و بە لێخۆشبوون و ھەڵسوکەوتی مرۆڤانەی لەگەڵ دوژمنەکانی ناوی دەرکردبوو. دوای ئەوەی سەلاحەددینی ئەییووبی ساڵی ١١٩٣ کۆچی دوایی کرد، دەوڵەتی ئەییووبیش لەنێوان کوڕەکانیدا بەش کرا و ئیتر ئەو ھێزەی سەردەمی سەلاحەددینی پێ نەما. هەرچەند کوردیزان بوو، بەڵام زمانی عەرەبی و فارسی باشی هەبوو.[7]