From Wikipedia, the free encyclopedia
فاتمیەکان بنەماڵەیەکی دەسەڵاتداری شیعە بوون , ئەچنەوە سەر کۆمەڵی ئیسماعیلی شیعە, حوکمی تونس و میسر و شامیان کردووە, و لە چەند ماوەیەکدا حوکمی لیبیا و جەزائیر و مەغریبیان کردووە لەگەڵ بەشێکی دیاریکراو لە دوورگەی عەرەبی و سەقڵیە, و جەماوەرێکی گەورەیان ھەبوو لە باکوری سوودان لە ڕێی میرنشینی کنوز لە نێوان ساڵی ٩٠٩ بۆ ١١٧١ز. پایتەختەکەیان قەیراوان بوو لە ساڵانی (٩٠٩-٩٢٠)ز, پاشان مەھدیە بوو لە تونس لە ساڵانی(٩٢٠-٩٧٣), ودواتر قاھیرە بوو لە ساڵی ٩٧٣وە.
| |
---|---|
| |
ئاڵای دەوڵەت | |
خەلافەتی فاتیمى لە فراوانترین ئاستیدا. | |
پایتەخت | مەهدیە, قاهیرە |
زمانی فەڕمی | عەرەبی |
جۆری حوکم | شانشینی |
مێژووى دامەزراندن | ٩١٠ ز |
مێژووى ڕوخان | ١١٧١ ز |
یەکەم خەلیفە | عوبەیدوڵڵا مەهدى |
دوایین خەلیفە | عازید لیدینیللا |
ئایین | ئیسلام |
دراو | دینار |
ڕووبەر | ٩،٠٠٠،٠٠٠ كم² |
دانیشتوان | ٦٢،٠٠٠،٠٠٠ کەس (خەمڵێنراو) |
بە گشتی نازناوی فاتمیەکان ئەگەڕێتەوە بۆ فاتمەی کچی پێغەمبەری ئیسلام محەمەد, ئەچنەوە سەر ئەھل بێتی پێغەمبەر لە ڕێگەی ئیسماعیلی کوڕی جەعفەر سادق, و زۆربەی مێژوونوسان لەو باوەڕەدان کە نەژادیان بە ھەڵە دیاری کراوە بەھۆی ئەو ھەڵمەتەی عەباسیەکان لە دژیان دەستیان پێکرد, بۆ ئەوەی بڵاوبوونەوەی بانگەوازەکەیان ڕابگرن لەو وڵاتانەی کە لەژێر دەسەڵاتی خەلافەتی عەباسیدا بوون لە بەغدا.
دەوڵەتی فاتیمی نزیکەی ٢٧٠ ساڵ فەرمانڕەوایی کرد (٩١٠-١١٧١)ز, بە عەبدوڵڵا مەھدی دەستی پێکرد ولە کۆتا ڕۆژانی عازیددا کۆتایی پێھات ولە سەر دەستی سەڵاحەدینی ئەیوبی لە ناوچوو, بە پێی شێوە و ئاستی تواناکانی دەوڵەت و ھێزی فەرمانڕەواکان ئەکرێت بۆ سێ قۆناغ دابەش بکرێت.
دامەزرێنەرەکەیان (عەبدوڵڵا مەھدی) سەرکەوتوو بوو لە بانگەوازەکەی بۆ دەستگرتن بەسەر دەوڵەتی ئەغالیبە بۆ ئەوەش سوودی لە کۆبوونەوەی ھۆزەکەی وەرگرت, پاشان شاری مەھدی لە ئەفەریقیا (تونسی ئێستا) کردە پایتەخت, و دواتر فاتمیەکان و ھاوپەیمانەکانیان بەرەو ڕۆژھەڵات ڕۆیشتن و ساڵی ٩٦٩ لە سەردەمی چوارەم خەلیفەی فاتمیدا (موعیز لیدینللا فاتمی) دەستی گرت بەسەر میسر و شاری قاھیرەی دامەزراند بە سەرکردایەتی جەوھەر سەقڵی.
ئەمە قۆناغی بەھێز و فراوانخوازیە و بەرەو ڕۆژھەڵاتی ئیسلامی (شام و حیجاز و یەمەن), وێڕای ئەوەی دەسەڵاتی میسر وسەقڵیە و باکوری ئەفەریقایان ھەبوو.
ئەمە قۆناغی لاوازی و داڕمانە, کە فەرمانڕەوا فاتمیەکان تایبەتمەندییەکانی خۆیان لە دەستدابوو و قەڵەمڕەویان کەمی کردبوو و تا لە ناوخۆی کۆشکدا بەر تەسک دەبوویەوە, لە کاتێکدا دەستە و تاقمەکانی سەربازەکان ھەرێمەکانی دەوڵەتیان دابەش کرد.
دوایین خەلیفەیان عازید لیدینیلای فاتیمی بوو کەوتە ژێر دەسەڵاتی سەرکردە سەربازیەکانی ئەیوبیەکان, کە سەڵاحەددینی ئەییوبی دوای ئەوەی وەزارەتی گرتە دەست ساڵی ١١٦٩ز, دواتر وتاری گەڕاندەوە بۆ خەلافەتی عەباسی لە ساڵی ١١٧١ز دا, و چەند ڕۆژێک بەسەر نەھێشتنی وتار بۆ فاتمیەکان تێنەپەڕی تا ئەوەی عازید کۆتا فەرمانڕەوای فاتیمیەکان لە میسر مرد, و بە مردنی ئەویش کۆتایی بە دەوڵەتی فاتمی ھات.
ئەم وتارە بەشێکە لە زنجیرەی |
خەلافەتی ڕاشیدون |
ئەبوبەکر · عومەر کوڕی خەتتاب |
دەوڵەتی ئەمەوی |
موعاویە کوڕی ئەبووسوفیان · یەزید کوڕی معاویە ··· موعاویە کوڕی یەزید ··· مەروان کوڕی حەکەم |
دەوڵەتی عەبباسی |
دەوڵەتی عوسمانی |
دەوڵەتی فاتیمی |
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
پایتەختی خەلافەتەکان |
ناودارەکانی خەلافەت |
معاویە کوڕی ئەبووسوفیان · عومەری کوڕی عەبدول عەزیز |
فاتمیەکان کاریگەریەکی دیاریان ھەبووە لەسەر مێژووی ئیسلامی بەگشتی و میسر بە تایبەتی, زانست و ئەدەب پێشکەوت لە سەردەمەکەیاندا و قاھیرە پایتەختی سەردەمەکەی بوو و خوێندکاران لە ھەموو لایەکی جیھانەوە[ژێدەر پێویستە]. ڕوویان تێئەکرد بۆ بە دەستێنانی زانست و زانیاری, داری حیکمە و ئەزھەریان بنیات نا, و کتێب بڵاوبوویەوە و پارەیان دانا لە پێناوی شاعیر و ئەدیبەکان, زۆر لە عادەت و ئاکار ونەرێتەکانی میسر پەیوەستن بە دەوڵەتی فاتیمیەوە, و تا ئێستا کاریگەری دەوڵەتی فاتیمی دەرئەکەوێت لە میسر بە تایبەت لە مانگی ڕەمەزان و جەژنەکاندا.
وە سەردەمی فاتمی جیا ئەکرێتەوە بە گرنگیدان بە بۆنە و ئاھەنگەکان و ھەندێک لە مێژوونووسان دەرکەوتنی شانۆی عەرەبی ئەگەڕێننەوە بۆ ئەو سەردەمە.
و لە سەردەمی فاتمیدا ئەقبات و یەھود دەرکەوتنەوە لە ڕووداوەکاندا بێجگە لە ساڵانی کۆتایی خەلافەتەکە, پاشماوەی سەردەمی فاتیمی سەردەمی ئازادی بوو بۆ ئەقبات و یەھود و ھەندێکیان گەیشتنە پایەی بەرز لە دەوڵەتدا, ئەمەش وای کرد کەمایەتیەکانی تر بەشدار بن لە قبوڵکردنی یەکتردا, و ھەروەک دەوڵەت ھاوبەشی بە سونە کرد لە وەزارەتەکاندا لەوانە سەڵاحەددین کە دەوڵەتەکە لەسەر دەستی ئەو کۆتایی پێھات.
ھونەر و زانست پێشکەوت لە سەردەمی دەوڵەتی فایتمیدا, ئەمەش بە ھۆی وەرگێڕان بوو لە زمانە بیانیەکانەوە, و ھاندانی خەلیفە و سوڵتان و بەرپرسەکان بوو بۆ پیاوانی زانست و ئەدەب, شیعر پێشکەوت و زۆربەی شاعیرەکان وەسفی خەلیفەکانیان ئەکرد کە لە بەرامبەردا بەخششێک باشیان وەرئەگرت, لەگەڵ ئەمانەشدا ئەو کۆمەڵانە دەرکەوتن کە ئەیانویست ڕۆشنبیری و زانست بکەنە ھۆکارێکی بۆ مەرامی سیاسی و ئاینی خۆیان, لەوانەش ئەو گفتوگۆ و لێدوانە بوو کە بانگەوازکارە ئیسماعیلییەکان لەگەڵ زانا سونەکاندا ئەیانکرد.
سەردەمی فاتیمی سەد ساڵ درێژبوویەوە کە ھەموو شتێک گەشەسەندنی بە خۆیەوە بینی, مەزھەبی فەرمانڕەواکان شیعە بوو, لە کاتێکا زۆربەی خەڵکەکە سونە بوون.
و ئەوەی کە لەبەردەستایە لەسەر کۆشکی فاتمییەکان تەنھا وتەی مێژوونووسەکانە, و لە تونس کۆشکێک ھەبوو کە زۆر بەشکۆ بووە, و لە قاھیرە دوو کۆشک ھەبووە, گرنگیەکی زۆریان دا بە بیناسازی و عوبەیدوڵڵا شاری مەھدی لە تونس بنیادنا وھەر لە سەردەمی فاتمیدا چەندین مزگەوتی نوێ بنیادنران و ڕازاێنرانەوە بە دیاردەی بیناسازی نوێ, ونەخش و نیگاری بیناسازی گەیشتە ئەوپەری جوانی لەو سەردەمەدا.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە دەوڵەتی فاتیمی تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.