سیکولاریزم
باوەڕی جیاکردنەوەی ئایین لە سیاسەت و دەوڵەت / From Wikipedia, the free encyclopedia
سیکولاریزم، بریتییە لە چەمکی جیاکردنەوەی حکوومەت و دەزگاکانی حکوومەت و دەسەڵاتی ڕامیاری لە دەسەڵاتی ئایینی و کەسایەتی ئایینی[1] [2] بە واتایی حکوومەت یان دەوڵەت ھیچ کەسێک ناچار ناکات بە باوەڕ ھێنان بە ئایین یان نەریتێکی دیاریکراو لەبەر ھۆکاری بابەتییەکان[3][4] بەشێوەیەکی گشتی ئەم چەمکە ئاماژە بەو ڕوانگەیە دەکات کە چالاکی و بڕیارەکانی مرۆڤ - بە تایبەتی ڕامیاری - نابێت لە ژێر کاریگەری دامەزراوە ئایینیەکان بێت، لەڕاستیدا ڕەگوڕیشەی سێکۆلاریزم دەگەڕێتەوە بۆ فەلسەفەی یۆنانی کۆن، ھەرچەند ئەم چەمکەیە بە شێوازیکی نوێ دەرکەوت لە سەردەمی ڕووناکبیریی ئەورووپیدا لەلایەن ژمارەیەک بیرکەرەوە وەکوو جۆن لۆک، دێنس دیدێرۆت، ڤۆڵتێر، باروخ سپینۆزا، جەیمز مەدیسۆن، تۆماس جێفەرسۆن، تۆماس پەین ھەروەھا لەلایەن ژمارەیەک لە بیرزانی سەربەخۆ لە سەردەمی ھاوچەرخدا وەکوو بێرتراند ڕەسڵ و کریستۆفەر ھیچنز، سێکۆلاریزم شتێکی جێگیر نیە، بەڵکو لەگەڵ بارودۆخی ئەو وڵاتانە دەگۆرێت کە پێرەوی دەکەن، ھەروەھا لەگەڵ بەکارھێنان و پشتیوانی کردنی لەلایەن ئەو بزوتنەوە یان ئەو کۆمەڵە لە ناوچە جیاجیاکانی جیھاندا، سێکۆلاریزم خۆی بە دژی ئایین ناناسینی، بەڵکو بێلایەنە، جیا لەوەش کەنیسە و حکوومەت لە ئەمریکا و لائیسیتە لە فەڕەنسا، لە سەر بنەماکانی سێکیولاریزم داڕێژراوە[5]
██ دەوڵەتە دنیاپەرستەکان ██ دەوڵەتەکان لەگەڵ ئایینی دەوڵەتدا ██ نەزانراو |