سپەیس ئێکس
کۆمپانیای بۆشایی ئاسمانی ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
کۆمپانیای تەکنەلۆژیی ئاشکراکەری بۆشاییگەری بە ناوی بازرگانیی بەربڵاوی سپەیس ئێکس (بە ئینگلیزی: SpaceX) کۆمپانیایەکی تایبەتی ئەمریکییە، کە کار دەکات لەسەر فڕینی بۆشایی و بەرھەمھێنەری بۆشایی. کۆمپانیایەکە لەلایەن ئیلۆن مەسکەوە لە ٦ی ئایاری ٢٠٠٢دا دامەزراوە بە ئامانجی کەمکردنی خەرجییە بۆشایییەکان و پڕۆژەکردنی تایبەتی لەسەر ھەسارەی مەریخ.[6][7] کۆمپانیای سپەیس ئێکس چەندین مانگی دەستکردی ناردووەتە بۆشاییی ئاسمان بە ئامانجی گرێبەستنی تایبەتی ئینتەرنێت لە بۆشاییی ئاسمان بە ناوی پڕۆژەی ستارلینک. کۆمپانیایەکە پەرەی بە چەندین مەکۆی بۆشایی داوە، لەوانەش مەکۆی تایبەت و ناوازەییی سپەیس ئێکس دراگۆن، ھەروەھا چەندین کەشتیوانی گواستووەتەوە بۆ وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بە ھەڵگری تایبەتی سپەیس ئێکس دراگۆن ٢.[8] سپەیس ئێکس یەکەمین کۆمپانیایە کە بتوانێت مەکۆی بۆشایی بگەیەنێتە شوێنی مەبەست و بتوانێت بیگەڕێنێتەوە شوێنی خۆشی، یەکەمین کۆمپانیاش بوو توانی چەند کەشتیوانێک بگەیەنێتە وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی، ھەروەھا یەکەمین بوو لە فڕاندنی مووشەکی خولگەیی بە شێوەیەکی ستوونی و دابەزندنی بەشێوەیەکی ستوونی، ھەروەھا کۆمپانیایەکە توانی ٢٠ گەشتی تایبەت ڕەوانەی وێستگەی بۆشاییی نێونەتەوەیی بکات بە ھاوکاری و ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگای بۆشاییی ئەمریکیی ناسا،[9] ھەتا کانوونی دووەمی ٢٠٢٣، بەھای کۆمپانیای سپەیس ئێکس نزیکەی ١٨٠ ملیارد دۆلاری ئەمریکی بەراورد کراوە.[10][11]
جۆر | کۆمپانیای تایبەت |
---|---|
بازرگانی دەکات لە | گەشتی بۆشایی (تایبەت بە ھاووڵاتیان) |
پیشەسازی | ئەندازیاری فڕۆکەوانی و ئاسمان و بۆشاییگەری |
بوار | زانستی - ئاسمانی - بۆشاییگەری |
دامەزراوە لە | ٦ی ئایاری ٢٠٠٢ (٢١ ساڵ پێش ئێستا)[1] |
دامەزرێنەر(ەکان) | ئیلۆن مەسک |
شوێنی سەرەکی | , ھاوسۆرنی، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا[2] |
ژمارەی نووسینگەکان | کالیفۆرنیا |
ئەو وڵاتانەی کە تیایەتی | ئەمریکا |
بەڕێوەبەران | ئیلۆن مەسک: سەرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و بەڕێوبەری تەکنەلۆژیا لە ساڵی ٢٠٠٢ تاوەکوو ئێستا[3] گوین شۆتوێڵ: سەرۆک و سەرۆکی کارگێڕی[4] |
بەرھەمەکان | سپەیس ئێکس دراگۆن ٢، ستارلینک |
خزمەتگوزارییەکان | ھەڵدانی موشەکی خولگەیی، ئینتەرنێتی مانگی دەستکرد |
داھات | ٤٫٦ ملیار دۆلار (ساڵی ٢٠٢٢)[5] |
خاوەن(ەکان) | ئیلۆن مەسک |
ماڵپەڕ | سپەیس ئێکس (ئینگلیزی) |