سووتەمەنیی فۆسیلی
From Wikipedia, the free encyclopedia
From Wikipedia, the free encyclopedia
سووتەمەنیی فۆسیلی (بە ئینگلیزی: Fossil fuel) بریتییە لە جۆرێک سووتەمەنیی سروشتی کە لە مانەوەی جەستەی گیانلەبەران لە ژێر خۆڵ و بەرددا بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ دروست دەبێت. چەند نموونە لە سووتەمەنییە فۆسیلییەکان بریتین لە نەوت، گازی سروشتی و خەڵووزی بەردین. سووتەمەنییە فۆسیلییەکان یەکێ لە گرنگترین سەرچاوەکانی وزە بوون لە مێژووی مرۆڤدا، بە تایبەت لە سەدەکانی نۆزدە و بیستدا، بەڵام دواتر لە سەدەی بیست و یەکدا بە شوێن تەشەنای قەیرانی گۆڕانی ئاووھەوادا مرۆڤ وردەوردە کەوتە بیری بەکارھێنانی سەرچاوەی وزەی تر و لابردنی بەرەبەرەی سووتەمەنییە فۆسیلییەکان. ئەم بیرۆکەیە لە دوای ڕێککەوتننامەی پاریس جیددی تر بووەوە[1] لەبەر ئەوەی ئەم ڕێککەوتننامەیە جەختی لەسەر کەمکردنەوەی ئاستی بەردانەوەی گازە گوڵخانەییەکان دەکردەوە.[2]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.