گۆڕانکاری لە دابەشبوونی ئاماری توخمەکانی کەشوهەوا بۆ ماوەیەکی درێژخایەن From Wikipedia, the free encyclopedia
گۆڕانی ئاووھەوا (بە ئینگلیزی: Climate Change) بریتییە لە گۆڕانی ئاووھەوای شوێنێک بۆ ماوەیەکی زۆر یا بۆ ھەمیشە. گۆڕانی ئاووھەوا ڕەنگە ھۆکاری جیاوازی ھەبێت وەک تێکتۆنیکی پەڕەیی، گۆڕانی پەتێرنی ڕادییەیشنی خۆرەتاو، تەقینەوەی گڕکانەکان و بەتازەیی کرداری مرۆڤ. ئەمڕۆ پانێلی نێوحکوومەتیی گۆڕانی ئاووھەوا (IPCC) لە گرنگترین بنکەکانی لێکۆڵینەوەی گۆڕانی ئاووھەوایە.[1]
گۆڕانی ئاووھەوا لە سەدەی بیست و یەکدا وەک کێشەیەکی جیھانی ناسراوە. یەکێ لە جیاوازییەکانی ئەم گۆڕانە ئەوەیە کردەوەکانی مرۆڤ کاریگەرییان لەسەری ھەبووە. بۆیە دەوڵەتەکانی جیھان بڕێک ڕێککەوتنیان کردووە کە بەردانەوەی گازی CO2 و باقیی گازە گوڵخانەییەکان بھێننە خوارەوە. ڕێککەوتننامەی پاریس لە ساڵی ٢٠١٦دا یەکێ لە گرنگترینی ئەم پەیمانە نێونەتەوییانە بوو.[2]
ڕاھاتن بە گۆڕانی ئاووھەوا بریتییە لە پرۆسەی خۆڕێکخستن لەگەڵ ئاووھەوای ڕاستی یا ئەو ئاووھەوایەی لە داھاتوودا چاوەڕێ دەکرێ. واتە مرۆڤ پێویستە بزانێ چۆن کاریگەرییە خراپەکانی گۆڕانی ئاووھەوا لەسەر خۆی کۆمەڵگەکەی کەم بکاتەوە.
بریتییە لەو ھەوڵانەی کە مرۆڤ دەیدات بۆ کەمکردنەوەی کاریگەریی خۆی و کۆمەڵگەکەی لەسەر گۆڕانی ئاووھەوا. گرنگترینی ئەم ھەوڵانە کەمکردنەوەی گازە گوڵخانەییەکان وەک کاربۆن دووئۆکسیدە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.