ھەموو دیاردە دەروونی و ھزرییەکانی زیندەوەر From Wikipedia, the free encyclopedia
زەین لە واتای بەربڵاوی خۆیدا، بە تێکڕای دیاردەگەلی گیانی و دەروونیی گیاندار دەوترێ، واتە ھەموو ئەو سیستمانەی کە بە جۆرێ پەیوەندییان بە ھەست و سۆز و ڕەفتار و پێزانین و ناسیارییەوە ھەیە؛ بەم واتایە، زەین وەک تەواوێتییەکی ڕێکخراو چاوی لێ دەکرێ کە لە پرۆسەگەلی گیانی و بەشگەلی پێکھێنەر و کاربەڕێکەری تر، کە پرۆسە گیانییەکان پشتی پێ دەبەستن، دروست دەبێت. لە واتایەکی بەرتەسکتریدا، زەین تەنیا بۆ ئەو چالاکی و جموجووڵانە دەگەڕێتەوە کە سەر بە مەعریفەت و ناسیاری بن، وەک پێزانین و بەدیکردن و سەرنجدان و بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی پرس و قسەکردن و فێربوون و بەبیرھێنانەوە.[1]
زەین | |
---|---|
لقی | شتی دەرھەست |
ناو بە زمانی فەرمی | Hiş |
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی لاتین |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | cognitive neuroscience |
بەرامبەر | ڕەفتاری زگماکی |
چۆنێتیی پەیوەندیی زەین لەگەڵ لەشدا، بەتایبەت مێشک و میکانیزم و چالاکییەکانی، ھەمیشە بابەتی مشتومڕ و وتووێژی زانایان و فەیلەسووفان بووە.[1] (بڕوانە فەلسەفەی زەین)
مەبەست لە توانایییە زەینییەکان (Mental faculties) کارکردنە جۆراوجۆرەکانی زەینە، یا ئەو کارانەی زەین ئەتوانێت بیکات.
ناوەرۆکە زەینییەکان (Mental contents) ئەو بابەتانەن کە بڕوا وایە لە «ناو» زەیندا بن و پرۆسە و لێھاتووییەکانی زەین شێوەیان پێ ببەخشن و دەساژۆیان بکەن و کایەیان لەگەڵا بکەن. ھزر، چەمک، بیرەوەری، باوەڕ و ھەروەھا کۆی ئەو شتانەی ھەستیان پێ ئەکرێ یان نیەتیان لێ ئەکرێت چەن نموونەیەکن لەو چەشنە بابەتانە.[2][3]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.