From Wikipedia, the free encyclopedia
تێگەیشتە[1] یا تێگەھ[2] یا چەمک[3] یا فامیا[2]، بە پێی کۆنترین و بەبرەوترین پێناسە، ئیدیایەکی دەرھەستە کە دەبێ بە بەردی بناغەی فکر و باوەڕگەلی بەرھەستتر. کە دەوترێ [تێگەیشتە] «ئیدیایەکە»، یانی وێنەیەکە لە ناو زەیندا، کە دەشوترێ «دەرھەستە»، یانی وردەکارییەکانی دنیای ڕاستەقینەی لێ داڕووتێنراوە.[4] تێگەیشتەکان لە گشت لایەنەکانی ناسیاریدا ڕۆڵی زۆر گرنگ دەبینن. بۆیە، بوارگەلێک وەکوو زمانناسی و ڕەوانناسی و فەلسەفە لێیان دەکۆڵنەوە و، داڕشتەی لۆژیکی و سایکۆلۆژیکییان و، چۆنیەتیی پێکەوەنرانیان بۆ شێوەبەخشین بە فکرەکان و ڕستەکان، تاوتوێ دەکەن.
لە فەلسەفەی ھاوسەردەمدا، سێ بۆچوونی زاڵ ھەیە لە بابەت تێگەیشتەوە:[4]
بۆ ئاماژەکردن بە تێگەیشتەکان و بۆ نیشاندانیان، وشە و زاراوەی سادە یا لێکدراو بە کار دەھێنرێ. پەیوەندیی نێوان تێگەیشتە و زاراوە وەکوو پەیوەندیی نێوان قەزیە و ڕستە وایە. لە ھەردووکیاندا، ئەوەڵەکە ھەبوویەکی دەرھەستە و، دووەمەکە بەشێ لە زمانە. لە کاتی وەرگێڕاندا، ھەمان تێگەیشتە دەتوانرێ بە زاراوەگەلی جیاجیا نیشان بدرێ (باران، rain). ھاوشێوەی ئەمە، ھەمان قەزیە دەتوانرێ بە ڕستەگەلی جیاجیا ئاماژەی پێ بکرێ (باران دەبارێ، It is raining). گرنگە بەوە سەرنج بدرێ کە ھەق و ناھەق (یا دروست و زڕ، یا ڕاست و درۆ) بۆ تێگەیشتە و زاراوە بە کار نایەت. ئەوە ڕستە و وتە و قەزیە و باوەڕ و تیۆری و ئامۆژگارییە کە دەکرێ ھەق یا ناھەق بێ.[5]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.