زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ
یاریزانی تۆپی پێی سوێدی / From Wikipedia, the free encyclopedia
زڵاتان ئیبراھیمۆڤیچ (سویدی: [ˈslǎːtan ɪbraˈhǐːmʊvɪtɕ]؛ لە دایکبووی ٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١). یاریزانی تۆپی پێی پیشەیی سوێدی یە، وەک هێرشبەری یانەی ئەی سی میلان لە سێریا ئەی و هەڵبژاردەی سوێد یاری دەکات. بە شێوەیەکی بەرفراوان بە یەکێک لە گەورەترین هێرشبەرەکانی هەموو کاتەکان دادەنرێت.[3][4][5][6][7] ئیبراهیمۆڤیچ یەکێکە لە زۆرترین یاریزانە چالاکەکان لە جیهان،[kurdish-alpha 1] دوای بردنەوەی ٣١ نازناو لە کاروانی وەرزشیدا.[10] زیاتر لە ٥٧٠ لە کاروانی وەرزشی تۆمارکردووە.[11] و لە هەر چوار دەیەی ڕابردوو گۆڵی تۆمارکردووە.[12][13]
زانیاری کەسایەتی | |||
---|---|---|---|
ناوی تەواو | زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ[1] | ||
ڕێکەوتی لەدایکبوون |
٣ی تشرینی یەکەم ١٩٨١[1] (٤٠ ساڵ) | ||
شوێنی لەدایکبوون | مالمۆ، سوێد | ||
باڵا | ١.٩٥م[2] | ||
جێگای یاریکردن | هێرشبەر | ||
زانیاریی یانە | |||
یانەی ئێستا | ئەی سی میلان | ||
ژمارەی یانە | ١١ | ||
ئەزموونی گەنجی | |||
١٩٨٩-١٩٩١ | مالمۆ بی ئای | ||
١٩٩١-١٩٩٥ | ئێف بی کەی بەلکان | ||
١٩٩٥-١٩٩٩ | ماڵمۆ | ||
ئەزموونی پڕۆفیشناڵ* | |||
ساڵەکان | یانەکان | یاری† | (گۆڵ)† |
١٩٩٩-٢٠٠١ | ماڵمۆ | ٤٠ | (١٦) |
٢٠٠١-٢٠٠٤ | ئایاکس | ٧٤ | (٣٥) |
٢٠٠٤-٢٠٠٦ | یوڤێنتوس | ٧٠ | (٢٣) |
٢٠٠٦-٢٠٠٩ | ئینتەر میلان | ٨٨ | (٥٧) |
٢٠٠٩-٢٠١١ | بارسیلۆنا | ٢٩ | (١٦) |
٢٠١٠-٢٠١١ | ئەی سی میلان (خواستن) | ٢٩ | (١٤) |
٢٠١١-٢٠١٢ | ئەی سی میلان | ٣٢ | (٢٨) |
٢٠١٢-٢٠١٦ | پاریس سان جێرمان | ١٢٢ | (١١٣) |
٢٠١٦-٢٠١٨ | مانچستەر یونایتد | ٣٣ | (١٧) |
٢٠١٨-٢٠١٩ | لۆس ئەنجلس گالاکسی | ٥٨ | (٥٣) |
٢٠٢٠– | ئەی سی میلان | ٦٠ | (٣٣) |
هەڵبژاردەی نیشتمانی‡ | |||
١٩٩٩ | سوێدU19 | ٤ | (١) |
٢٠٠١ | سوێدU21 | ٧ | (٦) |
٢٠٠١– | سوێد | ١١٨ | (٦٢) |
† یاری (گۆڵ). |
ئیبراهیمۆڤیچ کاروانی وەرزشی لە یانەی مالمۆ لە ساڵی ١٩٩٩ دەست پێکرد، و دوای دوو ساڵ گرێبەستی لەگەڵ یانەی ئایاکس واژۆکرد. لە ئایاکس، ئیبراهیمۆڤیچ ناوبانگی دەرکرد بە یەکێک لە سەرکەوتوانی داهاتوو لە ئەورووپا، دوای دوو ساڵ ڕووی کردە یانەی یوڤێنتوس. ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد لە خولی ئیتالی، و دووانەیێکی نایابی لەگەڵ داڤید ترێزێگێ پێکهێنا. پێش ئەوەی بچێتە یانەی ڕکابەری ناوخۆیی ئینتەر میلان ساڵی ٢٠٠٦، و لە وەرزی ٢٠٠٨-٢٠٠٩ باکابوکانونیێر (گۆڵکاری خولی ئیتالی) بەدەست هێنا، و سێ خولی ئیتاڵی یەک لە دوای یەک بەدەست هێنا. لە هاوینی ٢٠٠٩دا، ڕووی کردە یانەی بارسێلۆنا لە یەکێک لە گرانترین گرێبەستەکانی جیهان، دوای یەک وەرز لەگەڵ بارسێلۆنا، ئیبراهیمۆڤیچ گەڕایەوە خولی ئیتاڵی لەگەڵ یانەی ئەی سی میلان. جارێکی تر لە وەرزی ٢٠١٠-٢٠١١ خولی ئیتاڵی بەدەست هێنایەوە لەگەڵ میلان، دوایی لە تەممووزی ٢٠١٢ ڕووی کردە یانەی پاریس سان جێرمان. لە ماوەی مانەوەی لە فەڕەنسا کە چوار وەرزی خایاند، ئیبراهیمۆڤیچ چەندین نازناوی بە دەست هێنا، لەوانە چوار نازناوی لیگ 1ی بەدەست هێناوە، و سێ جار بووە گۆڵکاری خولی فەڕەنسی. لە تشرینی یەکەمی ٢٠١٥، بووە گۆڵکاری مێژوویی یانەی پاریس سان جێرمان لەو کاتە.[14] لە ساڵی ٢٠١٦، بێ بەرامبەر ڕووی کردە یانەی مانچستەر یونایتد و لە یەکەم وەرزی لەگەڵ یانە جامی کاراباو کەپ و خولی ئەورووپای بەدەست هێنا. و لە ساڵی ٢٠١٨ ئیبراهیمۆڤیچ ڕووی کردە یانە لۆس ئەنجلس گالاکسیی ئەمریکی. دوای دوو ساڵ، گەڕایە ئەی سی میلان.
ئیبراهیمۆڤیچ یەکێکە لەو یازدە یاریزانانەی، کە بەشداری ١٠٠ یاری یان زیاتری کردووە لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد ، لە کاروانی نێودەوڵەتی کە ٢٠ ساڵی خایاند. و بە ٦٢ گۆڵ گۆڵکاری هەڵبژاردەی سوێدە. لەگەڵ هەڵبژاردەی سوێد بەشداری جامی جیهانیی فیفای ٢٠٠٢ و ٢٠٠٦، و لەگەڵ جامی نەتەوەکانی ئەورووپا ٢٠٠٤ و ٢٠٠٨ و ٢٠١٢ و ٢٠١٦ کردووە. نازناوی guldbollen (تۆپی زێڕین) بردووەتەوە، کە دەدرێتە باشترین یاریزانی ساڵی سوێدی، کە ١٢ جار بەدەست هێناوە ئەوەش ژمارەیێکی پێوانەیی یە، جگە لەمە ١٠ ساڵ لەسەر یەک نازناوەکەی بەدەست هێناوە لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٧ تا ٢٠١٦.[15] ئیبراهیمۆڤیچ بووە براوەی پوشکاش دوای تۆمارکردنی گۆڵێکی نایاب بە (دەبڵ کیک) لە دوری ٣٢ مەتر لە یاری نێوان هەڵبژاردەی سوێد و ئینگلتەرا، زۆرجار بە باشترین گۆڵ لە مێژوودا دادەنرێت.[16][17][18][19]
ئیبراهیمۆڤیچ هەڵبژێردرا بۆ باشترین ١١ یاریزانی یەکێتی نێودەوڵەتی یاریزانانی پیشەیی تۆپی لە ساڵی ٢٠١٣، و خەڵاتی یوفا بۆ باشترین تیم بۆ ساڵانی ٢٠٠٧ و ٢٠٠٩ و ٢٠١٣ و ٢٠١٤. لە ساڵی ٢٠١٣ ئیبراهیمۆڤیچ لە ڕێزبەندی چوارەم هات بۆ خەڵاتی بالۆن دۆر.[20] لە ساڵی ٢٠١٥، یەکێتی تۆپی پێی ئەورووپا ئیبراهیمۆڤیچی بە باشترین یاریزان پۆلێن کرد کە هیچ نازناوێکی چامپیۆنزلیگی بەدەست نەهێنابێت،[21] لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١٩، گۆڤاری FourFourTwo بە سێیەم گەورەترین یاریزان پۆلێن کرد کە نازناوەکەیان بەدەست نەهێنابێت.[22] لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٤، ڕۆژنامەی (Dagens Nyheter)ی سوێدی بە دووەم گەورەترین وەرزشوانی سوێدی لە مێژوودا پۆلێن کرد، دوای یاریزانی تێنس بیۆرن بۆرگ.[23] لە دەرەوەی یاریگای، ئیبراهیمۆڤیچ بە کەسایەتی بوێر و لێدوانی ڕاستەوخۆکانی ناسراوە. [24][25]