زمانی سوێدی
From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی سوێدی یان زمانی سویدی یەکێکە لە زمانە ھیندۆئەوڕوپیەکان، لەخێزانی زمانەکانی گێرمەنی باکور وە نزیکەی ٩ ملیۆن کەس قسەی پێدەکات[1] زۆرینەی ئەوانەی بەم زمانە دەدوێن دانیشتوی سوویدن لەگەڵ ھەندێک لە دانیشتوانی فینلەندا(بەتایبەت کەناراوەکانی فینلەندا و دورگەکانی ئۆڵان) سوێدی زۆر لە زمانی نەرویژیەوە نزیکە تا ڕادەیەکیش لە زمانی دانمارکی کە ھەرسێکیان سەر بەیەک خێزانی زمانن وە لە ڕەگی زمانە کۆنەکانی ئەسکەندەناڤیاوە ڕەگیان ھەڵکەوتیووە، ئەو زمانە کۆنەی کە زێلە گێرمەنیەکان بەکاریان دەھێنا کاتێک لە ئەسکەندەناڤیا نیشتەجێبون لەسەردەمی ڤایکینگ.
سویدی | |
---|---|
سڤێنسکا/svenska | |
خوێندنەوە | [ˈsvɛ̂nskâ] |
قسەی پێدەکرێ لە | سوێد (٩/٤ میلیۆن) فینلاند (٢٩٠، ٠٠٠) ویلایەتە یەکگرتووەکان (٧٠، ٠٠٠) ئیسپانیا (٤٠، ٠٠٠) شانشینی یەکگرتوو (٣٠، ٠٠٠) کەنەدا (٢٠، ٠٠٠) ئوکراینا (١٠، ٠٠٠) |
ناوچە | ئورووپای باکووری، بەشێکی ویلایەتە یەکگرتووەکان و وڵاتانی تر. |
ژمارەی ئاخێوەران | ١٠ میلیۆن (٢٠٠٦) |
بنەماڵەی زمان | ھیندوئەورووپایی
|
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی لاتینی (ئەلفوبێی سویدی)، ڕوونی (ھەتا سەدەی ١٣یەم) |
ڕەوشی فەرمیبوون | |
زمانی فەرمییە لە | سوێد فینلاند یەکێتیی ئەورووپا لێژنەی باکووری |
سامان دەدرێتەوە بەدەستی | لێژنەی زمانی سویدی (لە سوید) ئیتستیتووی تۆژینەوە بۆ زمانەکانی فینلاند (لە فینلاند) |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-1 | sv |
ISO 639-2 | swe |
ISO 639-3 | swe |
Linguasphere | 52-AAA-ck to -cw |
ناوچەکانی بە زۆرینە سویدیئاخێو | |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
زمانی سوێدی ئەوەی کە ئێستا زمانی میللەتی سوێدە چرۆی کرد و گەشەی کرد بەچەندین ساڵ لە شێوەزاری سوێدی ناوەڕاست لەسەدەی نۆزدەھەم٫ پاشان چاکسازی بۆکرا لەسەرەتاکانی سەدەی بیستەم، لەگەڵ جیابونەوەو سەرھەڵدانی چەند شێوەزارێک وەک ھەندێ لە ناوچە و گوند نشینەکان بەڵام ئەوەی ئێستا بەکاردێت زمانێکی یەکگرتوو و پوختە لەگەڵ ڕێزمانێکی ڕوون، ھەرچەندە ھەندێ ناوچەی سوێد شێواز و جۆرێکی تایبەتیان ھەیە لە دەڕبڕینی وشە و ئاخاوتن ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی بەرفراوانی و پەرتەوازەی خەڵکەکە بەم ژمارە کەمە و ئەم ڕووبەرە فراوانە لەماوەئ سەدەکانی ڕابردوو بەڵام ئێستا ئەم جیاوازیە تا ڕادەیەکی باش نەماون بەھۆی خوێندنێکی یەکگرتوو و پەیدابوونی پەیوەندییە ئەلیکترۆنییەکان و دەزگا ڕاگەیاندنەکان کە بە یەک شێوەزار دەخوێندرێت و پێشکەش دەکرێت.
ڕێچکەی ڕیزبەندی بۆ دەربڕینی ڕستە بریتییە لە (بکەر+کار+تەواوکەر) بەڵام زۆرجار ئەم ڕیزبەندیە سەرەو ژێر دەکرێت لەسەر زمان ئەمیش بە مەبەستی ڕەوانبێژی٫ سوێدی زمانێکی نزیکە لە ئینگلیزی وە بارە جیاوازەکانی کەمە کە تەنھا خۆی لە جیاوازی (نێر و مێ)دەگرێتەوە لەگەڵ بارەکانی تاک و کۆ.
لە ڕوی ڕێزمانیەوە نزیکی ئینگلیزیە و وەکو ئەو جیاوازی دەکات لە نێوان ڕەگەزەکان و ژمارە و ناساندندا بارەکانی ناو دیاری دەکات لە ڕێگای پێشگرێک تاوەکو بزانین ناسراوە یاخود نەناسراوە، وە ڕێچکەی ھۆنراوە نوسینیشی لەسەر بنەمای دڵنیابوونەوە و درێژە پێدانە.