![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/3/34/Talysh_language_dialects.svg/langckb-640px-Talysh_language_dialects.svg.png&w=640&q=50)
زمانی تاڵشی
زمانێک لە بنەماڵەی زمانە ئێرانییەکان / From Wikipedia, the free encyclopedia
زمانی تاڵشی (بە تاڵشی: tolışi, толыши[4]) زمانێکە کە خەڵکی تاڵش قسەی پێدەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. ئەم زمانە لە پارێزگای گێڵان و بەشێکی پارێزگای ئەردەوێڵ لە ئێران و ھەندێک ناوچە لە باشووری ئازەربایجاندا، لەلایەن ٢٠٠٫٠٠٠ کەس بەکاردەھێنرێت. ئەم زمانە نزیکایەکی زۆری لەگەڵ زمانی تاتی ھەیە. زمانی تاڵشی بە زارەکانی جۆراوجۆر وەکوو: باکووری (لە ئێران و ئازەربایجان)، ناوەندی و باشووری (لە ئێراندا) قسەی پێدەکرێت. تاڵشی لەگەڵ زمانی فارسی ھەتا ھەندێک نزیکایی ھەیە، بەڵام بەتەواوی شایانی تێگەیشتن نییە. لە ئەتڵەسی یوونێسکۆ تایبەت بە زمانگەلی مەترسی لەسەری جیھاندا، تاڵشی وەکوو زمانێکی "بەرگەنەگر" پۆلێن کراوە.[5]
زانیاریی خێرا زمانی تاڵشی, قسەی پێدەکرێ لە ...
زمانی تاڵشی | |
---|---|
tolışә zıvon толышә зывон زبان تالشی | |
قسەی پێدەکرێ لە | ![]() ![]() |
ناوچە | ڕۆژاوا و باشووری ڕۆژاوای دەریای کاسپیەن |
ڕەگەز | تاڵش |
ژمارەی ئاخێوەران | ٢١٨٬١٠٠ (٢٠١١–٢٠١٤)[1] |
بنەماڵەی زمان | |
سیستەمی نووسین | ئەلفوبێی عەرەبی لە ئێران ئەلفوبێی لاتین لە ئازەربایجان ئەلفوبێی سیرلیک لە ڕووسیا |
کۆدەکانی زمان | |
ISO 639-3 | tly |
Linguasphere | 58-AAC-ed |
![]() | |
ئەم پەڕەیە ھێماکانی فۆنەتیکی IPA بە یوونیکۆدی تێدایە. بەبێ پشتیوانیی نیشاندانی یوونیکۆد، لەوانەیە لە جێگەی کاراکتەرەکانی یوونیکۆد، نیشانەی پرسیار، چوارگۆشەکان یان ھێماکانی تر ببینی. |
دایخە