دەروازە:زمانی کوردی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پێشەکی
زمانی کوردی (بە کوردیی باکووری: Zimanê kurdî، بە کوردیی باشووری: زوان کوردی، بە کوردیی لەکی: زوۆن کوردی، بە زازاکی: Zıwanê Kurdki، بە کوردیی ھەورامی: زوانو کوردی) زمانێکە کە نەتەوەی کورد قسەی پێ دەکەن. لە ڕووی بنەماڵەوە بەشێکە لە زمانە ھیندوئەورووپایییەکان. زمانی کوردی لەنێوان زمانە ئێرانییەکاندا لە بواری پڕژماربوونی ئاخێوەران سێیەمین زمانە و دەکەوێتە دوای زمانەکانی فارسی و پەشتۆ. ئەلفوبێی زمانی کوردیێ یەکێک لە پیتەکانی ئەلفوبێی عەرەبیی زمانی کوردییە کە نیشاندەری پیتی Êیە لە ئەلفوبێی لاتینیی زمانی کوردیدا. «ێ» لەو پیتانەیە کە بە ئەلفوبێی عەرەبی زیاد کراوە.
ڕێزمانی کوردیپیتە بزوێنەکان لە کوردیدا : لە زمانی کوردیدا ٨ (ھەشت) دانە پیتی بزوێنی ھەیە، بەڵام بە ئەلفبای سۆرانی (عەرەبی) تەنیا ٧ (حەوت) دانە پیتیان بۆ دانراوە کە بریتین لە: (ا ـ و ـ ۆ ـ وو ـ ە ـ ی ـ ێ - بزرۆکە(i)) بەربڵاوی زمانی کوردیزمانەوانانی کوردیفەرھەنگەکانی زمانی کوردیفەرهەنگی خاڵ یەکەم فەرھەنگی کوردی بە کوردییە. بەرھەمی شێخ محەممەدی خاڵه و لە سێ بەرگ چاپ کراوە:
محەممەدی خاڵ بۆ نووسینی ئەم فەرھەنگە کەڵکی لە تەواوی فەرھەنگەکانی پێش خۆی وەرگرتووە و سەرچاوەیەکی باش بووە بۆ فەرھەنگەکانی دواتر. ڕەوانبێژی زمانی کوردیڕەوانبێژی بریتییە لەو وتە ڕەوان و کاریگەرییەی لەگەڵ بارودۆخی گوێگر یان خونەر بگونجێت بۆ ئەوەی مەبەستەکەی بە ڕوونی بەخوێنەر یان گوێگرەکە بگەیەنێت و چێژی پێ ببەخشێت و کاری تێ بکات ، ئەمەش دەبێت نووسەرەکە لێزان و شارەزاناین وشە و دەقەکان لەبار و داڕشتی تۆکمە و ڕێکخستنی ژیربێژییانە بنووسێت. شێوەزارەکانی زمانی کوردیکوردیی ناوەندی، کرمانجیی خواروو یان سۆرانی یەکێک لە زارە سەرەکییەکانی زمانی کوردییە کە لە ڕۆژھەڵات و باشووری کوردستان قسەی پێ دەکرێت. لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان، باشووری پارێزگای ورمێ (ناوچەی ھەوشار و موکریان) لە شارەکانی شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، مەھاباد، بۆکان، سەردەشت، ساینقەڵا، تیکاب و بەشی ھەرە زۆری پارێزگای کوردستان، شارەکانی سنە، سەقز، بانە، مەریوان، دیواندەرە، کامیاران، دێولان، قوروە، بیجار،جوانڕۆ و ڕوانسەر و سەلاسی باوەجانی دەشتی زەھاو و بەشێک لە شاری کرماشان و ناوچەیەک لە کولیایی لە پارێزگای کرماشان بەم زارە قسە دەکەن. لە باشووری کوردستان لە پارێزگاکانی کەرکووک، پارێزگای سلێمانی و ھەولێر بە ئەم شێوەزارە دەدوێن. شێوەزاری فەرمیی شانشینی کوردستان و کۆماری کوردستان بووە و ئێستا زمانی فەرمیی ھەرێمی کوردستان و کۆماری عێراقە. زۆر جار بە ھەڵە بەم زارە دەڵێن سۆرانی بەڵام سۆرانی خۆی شێوەزارێکی کوردیی ناوەندییە. سلێمانی، ھەولێر، کەرکووک، سنە، بۆکان، مەھاباد، سەقز، مەریوان، بانە و پیرانشار لە ئەو شارە گەورانەن کە خەڵکەکەی بە ئەم زارە دەدوێن. پۆلەکانزمانی ستانداردی کوردیدەروازە:زمانی کوردی/زمانی ستانداردی کوردی ڕستەیەکی ھەڵبژێردراودەروازە:زمانی کوردی/ڕستەیەکی ھەڵبژێردراو/١ ئەو کارانەی دەتوانیت بیانکەیتدەروازە پەیوەندیدارەکانپڕۆژەکانی تری ویکیمیدیاویکیپیدیا لەلایەن دەستکاریکەرانی خۆبەخشەوە نووسراوە و لەلایەن دامەزراوەی ویکیمیدیا ڕاژە کراوە، کە دامەزراوەیەکی قازانج نەویستە و پڕۆژەگەلێکی تری خۆبەخشانەش ڕاژە دەکات وەک:
دەروازەکان |