دوورگەکانی ماریانای باکوور
From Wikipedia, the free encyclopedia
دوورگەکانی ماریانای باکوور (بە ئینگلیزی: Northern Mariana Islands، کورتکراوە: CNMI) خاکێکی یەکگرتوو و ھاوبەشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە لە ١٤ دوورگە لە باکووری ڕۆژاوای زەریای ھێمن پێکھاتووە. سی ئێن ئێم ئای ١٤ دوورگەی باکووری دوورگەی ماریانا لەخۆدەگرێت؛ کە باشووریترینیان دوورگەی گوامە، خاکێکی جیاوازی ئەمریکایە.[1] دوورگەکانی ماریانای باکوور تا ساڵی ١٩٩٠ لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە وەک خاکێکی ناخۆبەڕێوەبەر ڕیزبەندی کرابوون.
دوورگەکانی ماریانای باکوور کۆمۆنوێڵتی ماریانای باکوور | |
---|---|
پایتەخت | سایپان |
زمانە فەرمییەکان | زمانی ئینگلیزی زمانی چامۆرۆ زمانی کارۆلینی |
ئایین | ٨١٫٣٪ ئایینی مەسیحی ١٠٫٦٪ ئایینی بودا ٥٫٣٪ ئایینە فۆلکلۆرییەکان ١٫٠٪ بێ ئایین ٠٫٧٪ ئیسلام ١٫١٪ی تر |
دانیشتووان | |
• خەمڵاند | خەمڵاندنی ٢٠٢٢ (٥٥،٦٥٠) |
دراو | دۆلاری ئەمریکی |
کاتی ناوچەیی | UTC+10:00 |
ماڵپەڕ | ماڵپەڕ |
لە سەردەمی کۆلۆنیالیزمدا، ماریاناکانی باکوور بە شێوەیەکی جۆراوجۆر لەژێر کۆنترۆڵی ئیمپڕاتۆریەتی ئیسپانی و ئەڵمانیا و ئیمپراتۆریەتیی ژاپۆن بوون. دوای جەنگی جیھانیی دووەم، دوورگەکان بەشێک بوون لە ناوچە متمانەپێکراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لەژێر ئیدارەی ئەمریکادا، پێش ئەوەی بە فەرمی لە ساڵی ١٩٨٦دا وەک خاکێک پەیوەندی بە ئەمریکاوە بکەن، ژمارەی دانیشتووانیان ڕەگەزنامەی ئەمریکایان بەدەستھێنا.[2]
وەزارەتی ناوخۆی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئاماژە بە ڕووبەری زەوییەکەی دەکات کە ١٨٣٫٥ میل چوارگۆشەیە (٤٧٥٫٢٦ کیلۆمەتر دووجا). بەپێی سەرژمێری ساڵی ٢٠٢٠ی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەو کاتەدا ٤٧ ھەزار و ٣٢٩ کەس لە سی ئێن ئێم ئای دەژیان. زۆرینەی ڕەھای دانیشتووانەکەی لەسەر سایپان، تینیان و ڕۆتا نیشتەجێن.[3][4] دوورگەکانی دیکەی ماریانای باکوور دانیشتوویەکی کەمیان تێدایە؛ لە نێو ئەمانەدا دیارترینیان پاگانە کە لە دوای تەقینەوەی گڕکانەکانی ساڵی ١٩٨١ەوە تا ڕادەیەکی زۆر بێ دانیشتوو مابووەوە. ناوەندی کارگێڕی بریتییە لە کاپیتەڵ ھیڵ کە گوندێکە لە باکووری ڕۆژاوای سایپان. پارێزگاری ئێستای ئی ئێن ئێم ئای ئارنۆڵد پاڵاسیۆسە کە لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٣ دەستی بە پۆستەکەی کردووە، لقی یاسادانانی ئەنجومەنی پیرانەکەی ٩ ئەندامی ھەیە و ئەنجومەنی نوێنەرانی ٢٠ ئەندامی ھەیە.[5]