ئیمپڕاتۆریەتی ئیسپانی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئیمپراتۆریەتیی ئیسپانیا (بە ئیسپانی: imperio dè españa) ھەندێکجار بە پاشایەتی ئیسپانی یان پاشایەتی کاسۆلیکی ناودەبرێت،[1][2][3] ئیمپراتۆریەتێکی داگیرکاری ئیسپانی بوو، لە نێوان ساڵانی ١٤٩٢ز تا ١٩٧٦ز فەرمانڕەوایەتی کردووە؛ کە لە ١٧ی نیسانی ١٤٩٢ لەسەر دەستی ئیزابێلای یەکەم و فێردیناندی پێنجەم دامەزرا.[4][5] بە ھاوبەشی لەگەڵ ئیمپراتۆریەتیی پورتوگالی، یەکەم ئیمپراتۆریەت بوون کە سەردەمی دۆزینەوە جوگرافییەکانی لە ئەورووپا دەستپێکرد،[6] بەشێکی بەرفراوانی ئەمریکاکان و ئەفریقا و دوورگە جیاوازەکانی ئاسیا و ئۆقیانووسەکانی کۆنترۆڵکرد، لەگەڵ ئەو خاکانە سەر بە ئەورووپا بوون.[7] یەکێک بوو لە بەھێزترین ئیمپراتۆریەتەکانی سەرەتای سەردەمی نوێ، بە «ئەو ئیمپراتۆریەتەی کە خۆر ھەرگیز لەسەری ئاوا نابێت» ناسرا بوو.[8] لە ساڵی ١٨١٠ خاکی ئیمپراتۆریەتیی ئیسپانیا لە لووتکەی دەسەڵاتیدا گەیشتە زیاتر لە ١٣ ملیۆن کیلۆمەتر چوارگۆشە (٥ ملیۆن میل چوارگۆشە)، ئەمەش وای کرد کە ببێتە یەکێک لە گەورەترین ئیمپراتۆریەتەکانی مێژوو.[9]
ئیمپراتۆریەتی ئیسپانی | |
---|---|
بە ئیسپانی: Imperio español | |
بەشێکە لە | یەکگرتویی ئێبیریا |
دامەزران | ١٢ی تشرینی یەکەمی ١٤٩٢ |
ناو بە زمانی فەرمی | Monarquía universal española(Monarquía hispánica /Monarquía de España /Monarquía española) |
ئایین | Latin Church |
بەشداربووە لە | Eighty Years' War |
دامەزرێنەر | Catholic Monarchs |
زمانی فەرمی | ئیسپانی |
سروودی نیشتمانی | Marcha Real |
کیشوەر | ئەمەریکاکان، ئاسیا، ئەورووپا، ئەفریقا، ئۆقیانووسیا |
وڵات | ئیسپانیا |
پایتەخت | Madrid city، Toledo city، Valladolid city |
شێوەی بنەڕەتیی حکوومەت | polysynodal monarchy، personal union، absolute monarchy |
دانیشتووان | ٦٠٬٠٠٠٬٠٠٠ |
دراو | Spanish real، peseta، Spanish dollar |
گۆڕدراوە لەلایەن | ئیسپانیا |
جێگەی دەگرێتەوە | تاجی ئەراگۆن، Crown of Castile |
زمانەکان | ئیسپانی |
ڕووداوە بەرچاوەکان | dynastic union of Aragon and Castile |
کۆتاییھاتن | ٢ی حوزەیرانی ١٨٩٩ |
ڕووبەر | ٢٠٬٠٠٠٬٠٠٠ کیلۆمەتر چوارگۆشە |
ئایینی فەرمی | Latin Church، کاسۆلیکی |
Patron saint | Immaculate Conception of Mary |
Gregorian calendar start date | ١٥ی تشرینی یەکەمی ١٥٨٢ |