محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی
زانای بیرکاری و گەردوونناسی و جوگرافیای موسڵمان لەسەردەمی عەبباسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
خوارزمی (بە عەرەبی: الخوارزمی) ناوی تەواوی (دەبوو عەبدوڵڵا محەممەد کوڕی مووسا خوارزمی قورتبی)[1] زانایەکی موسڵمانی فارس بووە.[2][3][4] وتراوە کە لە ساڵی (٧٨٠ز - ١٦٣ە) لە دایکبووە و لە ساڵی (٨٥٠ز - ٢٣٥ە) کۆچی دوایی کردووە. خوارزمی زانایەکی گەورە بوو لە بوارەکانی (بیرکاری، گەردوونناسی، جوگرافیا) و ھەروەھا یەکێک بوو زاناکانی (دار الحکمة) لە شاری بەغدا. یەکێک لەو زانا فارسانەی کە لە ڕیزی پێشەوە دێت لە بواری بیرکاریدا و ئەو کارانەی ئەو کردی بووە ھۆی بەرەو پێشبردنی زانستی بیرکاری لەو سەردەمەدا. لەو سەردەمەدا پەیوەندی بە خەلیفەی عەبباسی (مەئمون) کردووە و چووە بۆ (دار الحکمة) لە بەغدا.
خوارزمی al-Khwārizmī | |
---|---|
لەدایکبوون | ٧٨٠ز |
مردن | ٨٥٠ز |
نیشتەجێ | بەغدا |
نەتەوە | فارس |
بواری زانستی | بیرکاری گەردوونناسی جوگرافیا |
شوێنی کار | بیت الحکمة (بەغدا) |
کاریگەری بووە لەسەر | ئەبو کامیل |
یەکەم کەسە کە کتێبی لەسەر جەبر داناوە، کە ئەم ناوە خۆی داینھێناوە، توانی ھاوکێشە دووجاکان شیکاری بکات، گرنگترین کتێبەکانی بریتین لە: (کتاب الزیج) کە دوو بەرگە و (کتاب العمل بالإسطرلاب) لە گەردوونزانیدا و (صورة الأرض) و (تقویم البلدان) لە جوگرافیادا و (جەبر و موقابەلە|الجبر و المقالبة) و (کتاب الھندسة) و (الحساب الھندی) لە بیرکاریدا، کە تێیدا ڕووبەری شێوەکانی وەک: بازنە و سێگۆشە و چوارگۆشە و مەعین و بڕگەکەی دیاری کردووە، یاسای لۆگاریتمی گشتی داناوە کە تا ئەمڕۆ بەناوی ئەوەوەیە، و ئەو بنەما بیرکارییانەی کە دایناون لە زۆرێک لە زانستەکانی ئەمڕۆدا بەکاردێن بە تایبەتی لە زانستی فەزا و فڕۆکەوانیدا، زانایانی ڕۆژاواش دانیان بە لە پێشدەستی و کارە گەورەکانیدا ناوە.
خوارزمی یەکەم کەس بووە کە بە وردی (سفر)ی بەکارھێناوە لە شیکارکردنی ھاوکێشە بیریکارییەکاندا،[5] کە کەسانی ماتماتیکی سوودیان لێ وەرگرت و وایلێکردن کە بتوانن ھاوکێشە درێژەکان شیکار بکەن، و یەکەم کەس بووە کە پەیوەندی نێوان (جەبر) و (ئەندازە)ی دۆزیوەتەوە، ھەروەھا بەکارھێنانی ھاوکێشە جەبرییەکان بۆ شیکارکردنی بابەتە ئەندازەیییەکان، و یەکەم کەس بووە بنچینەکانی شیتەڵکردنی ئەندازەیی داناوە.