ھاوکێشە
From Wikipedia, the free encyclopedia
ھاوکێشە لە بیرکاریدا، وتنی ھاوکێشی دوو شتە بە زمانی ھێماکان. لە تەواوی ھاوکێشەکان ھێمای = ھەیە و دوو بەری ئەم ھێمایە بە یەکەوە بەرابەرن. لە ھەر لایەک یان لە ھەر دوو لاکاندا گۆڕەک (Variable) ھەیە. بەو ھاوکێشەیەی کە ھەر چەندە گۆڕانکاری لە بەھایەکانی گۆڕەکەکانیدا بکرێت، بە ڕاستی بمێنیتەوە دەوترێت ھاوئەنجام.
ئەم وتارە بەزۆری یان بەتەواوی پشت بە تەنیا یەک سەرچاوە دەبەستێت. |
ھاوکێشەکان بەپێی شیکارکردنیان بریتین لە
- ئەو ھاوکێشانەی یەک شیکاریان ھەیە.
- ئەو ھاوکێشانەی شیکاریان نییە.
- ئەو ھاوکێشانەی بێسنوور شیکاریان ھەیە.