خەنوکە
From Wikipedia, the free encyclopedia
خەنوکە ، خانوکا یان جەژنی چرا (بە عیبری: חֲנֻכָּה) بریتییە لە بۆنە و جەژنێکی جولەکەکان بەجۆرێک بۆماوەی ھەشت ڕۆژ جولەکەکان یادی دەکەنەوە کە دەستپێکی جەژنەکە دەکەوێتە ڕێکەوتی بیست و پێنجی مانگی کیسلێف بەپێی ڕۆژژمێری عیبری، کە ھاوکاتە لەگەڵ شەممەی سێیەمی مانگی کانوونی یەکەم لە ڕۆژمێری زایینی.[1][2][3] خەنوکە بە بۆنەیەکی ئاینی زۆرمەزن دانانرێت بۆیە ماوەی جەژنەکە نابێتە پشووی فەرمی لە ئیسرائیل بەلکو تەنھا لە ڕێگای سوپاس گوزاری و دڵخۆشیەوە یادی دەکرێتەوە.