خولی پیشەگەری سعوودی
From Wikipedia, the free encyclopedia
خولی پیشەگەری سعوودی یان خولی ڕۆشنی سعوودی (عەرەبی: دوری المحترفین السعودي ، دوري روشن) کە ھەروەھا ناسراوە بە SPL[1]بەرزترین ئاستی تۆپی پێیە لە سیستەمی خولی سعودیەی عەرەبی ، لە ساڵی ٢٠١٣ بۆ ٢٠١٩ ناسراو بوو بە خوولی عەبدولەتیف جەمیل یاخود دەوری جەمیل چونکە سپۆنسەر دەکرا لەلایەن عەبدولەتیف جەمیل.[2][3][4][5] لە ئێستادا یانەی ئەلهیلال پاڵەوانی خوولە کاتێ توانی نازناوەکە بۆ جارێ نۆزدەیەم لە مێژوویدا بباتەوە.
زانیاریی خێرا ڕێکخراوە لەلایەن, دامەزراندن ...
ڕێکخراوە لەلایەن | یەکێتی تۆپی پێی سعوودیە |
---|---|
دامەزراندن | ١٩٧٦ (٤٨ ساڵ) |
ناوچە | عەرەبستانی سعوودی |
ژمارەی تیمەکان | ١٨ |
شیاو بۆ | خولی یانە پاڵەوانەکانی ئاسیا جامی جیھانیی یانەکانی فیفا |
جامی نێوخۆیی | جامی شا سەلمان - جامی سووپەر - جامی وەرزی ڕیاز |
کۆتا پاڵەوان | ئەلهیلال (نۆزدەیەم نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ئەلهیلال (١٩ نازناو) |
دروشم | ″دورينا″ (خوولەکەمان) |
ماڵپەڕی فەرمی | www.roshn.sa/ar/rsl |
دایخە
یەکەم وەرزی پاڵەوانێتییەکە وەرزی ١٩٧٦ - ١٩٧٧ بوو،[6] ئەلهیلال سەرکەوتووترین یانەی خوولەکەیە کە خاوەنی ١٩ نازناوە لە مێژووی خوولەکەدا