خولی پاڵەوانەکانی ئەفریقا
From Wikipedia, the free encyclopedia
خوولی یانە پاڵەوانەکانی ئەفریقا (چامپیۆنزلیگی ئەفریقا)، بە هۆکاری ڕیکلام و سپۆنسەر پێی دەوترێت خولی یانە پاڵەوانەکانی کاف تۆتاڵ ئینێرجی (Total Energies)[1] و پێشتر پێی دەوترا جامی ئەفریقای یانە پاڵەوانەکان، پاڵەوانێتیەکی ساڵانەی تۆپی پێی یانەکانە کە ڕێکدەخرێت لەلایەن کۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەفریقا و پێک دێت لە یانە ئاست بەرزەکانی خوولەکانی کیشوەری ئەفریقا، براوەی پاڵەوانێتیەکە دەستنیشان دەکرێت لەڕێگەی قۆناغی کۆمەڵەکان و دواتر بۆ قۆناغی دەرکردنی دوو یاری، و دواتر یەک یاری کۆتایی. یەکێکە لە بەنرخترین پاڵەوانێتیەکانی تۆپی پێ لە جیهاندا و بەنرخترین پاڵەوانێتی یانەکانە لە تۆپی پێی ئەفریقا ، یانەی ئەلئەهلی میسڕی لە ئێستادا پاڵەوانه دوای ئەوەی توانی بۆ جاری ١٢ـەم لە مێژوویدا بیباتەوە
دامەزراندن | ١٩٦٤ (گۆڕانکاری لە ١٩٩٧) |
---|---|
شیاو بۆ | جامی سوپەری ئەفریقی جامی جیهانی یانەکانی فیفا |
کۆتا پاڵەوان | ئەلئەهلی (١٢یەمین نازناو) |
سەرکەوتووترین یانە | ئەلئەهلی میسڕی (١٢ نازناو) |
ماڵپەڕی فەرمی | وێبگەی فەرمی |
براوەی پاڵەوانێتیەکە ڕاستەوخۆ وەك پاڵەوانی چامپیۆنزلیگی ئەفریقا سەردەکەوێت بۆ جامی جیهانی یانەکانی فیفا، پاڵەوانێتیەک کە پێکدێت لە یانە پاڵەوانەکانی هەر شەش کۆنفیدراسیۆنی کیشوەرەکان و هەروەها ڕوبەڕوی براوەی جامی کۆنفیدراسیۆنی کاف دەبێتەوە لە وەرزی دواتری جامی سوپەری کاف. یانەکانی کە دووەم ئەبن لە خولەکانی ناوخۆیان، و سەرناکەون بۆ خولی یانە پاڵەوانەکان، دەتوانن لە ئاستی دووەمی پاڵەوانێتیەکەدا بن کە بریتیە لە جامی کۆنفیراسیۆنی ئەفریقی
یانەکانی میسڕ زۆرترین ژمارەی بردنەوەیان هەیە بە (١٧ نازناو)، بەدوایدا مەغریب دێت بە ٧ نازناو. مەغریب، میسڕ، تونس و جەزائیر زۆرترین ژمارەی براوەیان هەیە، کە هەر یەکەیان سێ یانە نازناوەکەی بردۆتەوە. پاڵەوانێتیەکە لەلایەن ٢٦ یانەوە براوەتەوە، ١٢ یان زیاتر لە جارێک بردویانەتەوە. ئەهلی سەرکەوتووترین یانەی مێژووی پاڵەوانێتیەکەیە، کە پاڵەوانێتیەکەی ١٢ جار بردۆتەوە کە ڕیکۆردی زۆرترینە ، یانەکانی میسڕ زۆرترین بردنەوەیان بەدەست هێناوە کە ١٦ نازناوە