خراپە
From Wikipedia, the free encyclopedia
خراپە زاراوەیەکە کە لە ئایین و ڕەوشتدا ئاماژەیە بۆ لایەنە نەرێنییەکانی بیرکردنەوە و ڕەفتاری مرۆڤ، ھەروەھا ئاماژەیە بۆ ئەو کەسانەی کە بە مەبەست باوەڕیان بە ویژدان نییە و ئارەزووی تێکدان لەناوبردنیان ھەیە.[1] [2] وشەکە لە زۆرێک لە چاندەکان بەکاردێت بۆ وەسفکردنی ئەو کردار و بیرکردنەوانە کە (ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ) ئاواتەخوازن ببێتە ھۆی ئازار یان مردن. پێناسەی خراپە لە چاندێکەوە بۆ چاندێکی دیکە جیاوازە.
دووبەرەکی نێوان «چاکە» و «خراپە»ی پێچەوانەیی لە زۆرێک لە چاندەکاندا ھەیە. پلەبەندی لە بەھا و ستاندارە ڕەوشتییەکان لەخۆدەگرێت کە ڕەفتاری مرۆڤەکان دیاری دەکەن.