جەنگی جیھانیی دووەم
جەنگێکی جیھانیی (١٩٣٩–١٩٤٥) / From Wikipedia, the free encyclopedia
جەنگی جیھانیی دووەم یان دووەم جەنگی جیھانی بریتی بوو لە ناکۆکییەکی نێودەوڵەتی وێرانکەر کە لە ٧ی تەممووزی ١٩٣٧ دەستی پێکرد لە ئاسیا و لە ١ی ئەیلوولی ١٩٣٩ لە ئەورووپا و لە ساڵی ١٩٤٥ کۆتاییی ھات بە خۆبەدەستەوەدانی ژاپۆن لە دوای وێرانکردنی ھێرۆشیما و ناگازاکی لەلایەن ویلایتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە، ھێزە چەکدارەکانی نزیکەی ٧٠ دەوڵەت بەشدار بوون لە شەڕە ئاسمانی و دەریایی و وشکانییەکاندا.
شەڕی جیھانیی دووەم | |||||
---|---|---|---|---|---|
بەپێی سووڕانی کاتژمێر؛ ھێزەکانی کومنولز لە بیابان، مەدەنییە چینییەکان ژاپۆنییەکان ئەیان نێژن، ھێزە سۆڤێتییەکان لە ماوەی ھێرشی زستاندا، فڕۆکە ژاپۆنییەکان لەسەر ھەڵگری فڕۆکەکان، سەربازە سۆڤێتییەکان کوشتار دەکەن لە بەرلین، ژێردەریایییەکی ئەڵمانی دەکەوێتە بەر ھێرش. | |||||
| |||||
شەرکەرەکان | |||||
ویلایەتە یەکگرتووەکان شانشینی یەکگرتوو فەڕەنسا یەکێتیی سۆڤیەت شانشینی میسر تایوان چین پۆڵەندا کەنەدا ئوسترالیا نیوزیلاند نەرویژ دانمارک بەلجیکا ھۆلەند یۆنان فلیپین |
ئەڵمانیای نازی ئیمپراتۆری ئیتالیا ژاپۆن ڕۆمانیا بولگاریا مەجارستان فەڕەنسای ڤیشی | ||||
زیانەکان | |||||
کوژراوی سەربازی؛ زیاتر لە ١٦، ٠٠٠، ٠٠٠ کوژراوی مەدەنی؛ زیاتر لە ٤٥، ٠٠٠، ٠٠٠ کۆی کوژراوەکان؛ ٦١، ٠٠٠، ٠٠٠ |
کوژراوی سەربازی؛ زیاتر لە ٨، ٠٠٠، ٠٠٠ کوژراوی مەدەنی؛ زیاتر لە ٤، ٠٠٠، ٠٠٠ کۆی کوژراوەکان؛ ١٢، ٠٠٠، ٠٠٠ |
جەنگی جیھانیی دووەم بە جەنگێکی گشتگیر دادەنرێت، و زۆرترین باجی ھەبوو لە مێژووی مرۆڤایەتیدا لەبەر فراوانیی ڕووبەری شەڕەکە و زۆریی شانۆکانی جەنگ و بەرەکانی. زیاتر لە ١٠٠ ملیۆن سەرباز بەشدار بوون تێیدا، و لایەنە ناکۆکەکان چەندین دەوڵەت بوون، و زیانە گیانەکان ئێجگار زۆربوون. نزیکەی ٦١ ملیۆن کەس بوونە قوربانی لە سەربازی و مەدەنییەکان. مەدەنییەکان دوچاری زیانی گیانی بوونەوە لە جەنگی جیھانیی دووەمدا زیاتر لەھەر شەڕێکی تر لە مێژوودا، و ھۆکارەکەش دەگەڕێتەوە بۆ بۆمبارانە چڕەکانی سەر شار و گوندەکان کە سوپای بەریتانی ھێنایانە کایەوە بە ھاتنە سەر حوکمی وینستۆن چێرچیل و سوپای نازی ئەڵمانییش بە ھەمان شێوە وەڵامیان دایەوە، و زیانێکی مەدەنیی گەورە لە ھەردوو لایان کەوتەوە. ھاوکات لەگەڵ ئەمانە ئەو کوشتارگانەی کە سوپای ژاپۆنی بەرامبەر میللەتی چینی و کۆری کردیان، ژمارەی قوربانییە بێتاوانەکان و سەربازەکان بەرز بوویەوە بۆ ٥١ ملیۆن کوژراو، کە نزیکەی %٢ی دایشتوانی جیھان بوو لەو سەردەمەدا.