بەرلین
پایتەختی ئەڵمانیایە / From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرلین (بە ئینگلیزی: Berlin) پایتەخت و یەکێک لە شازدە ھەرێمەکانی وڵاتی ئەڵمانیایە. بە دانیشتووانێکی ٣٬٦ ملیۆن کەس لە ناو سنووری شارەکەدا، بەرلین گەورەترین شاری ئەڵمانیایە. دووەم قەڵەباڕخترین شار و حەوتەم قەڵەبارخترین ناوچەی نیشتەچیبوونە لە یەکێتیی ئەورووپا.[2] شوێنی لە باکووری خۆرھەڵاتی ئەڵمانیایە و ھەروەھا ناوەندی ناوچەی نیشتەجێبوونی مەزنی بەرلین-براندەنبورگ (Berlin-Brandenburg)، کە ٥ ملیۆن کەسی کۆکردووەتەوە و کە لە پتر لە ١٩٠ نەتەوە پێکھاتوون.
ھێرتا بەرلین
Berlin | |
---|---|
شار | |
ڕووبەر | |
• سەرجەم | ٨٩١٫٨٥ کیلۆمەتری چوارگۆشە (٣٤٤٫٣٥ میلی چوارگۆشە) |
ژمارەی دانیشتووان | |
• سەرجەم | ٣٫٥١٠٫٠٣٢[1] |
وێبگە | berlin.de |
یەکەم جار بە بەڵگەوە لە سەدەی سێزدەھەم ھێنراوەتە کە بەرلین بە سەرکەوتوویی بوو بە پایتەختی شانشینی پروسیا (١٧٠١–١٩١٨)، ئیمبراتۆریەتی ئەڵمانی ١٨٧١-١٩١٨، کۆماری وایمار (Weimar) ١٩١٩-١٩٣٣، و سێھەم Reich ١٩٣٣–١٩٤٥. دوای جەنگی جیھانی دووەم، شارەکە دابەش کرا بەرلینی خۆرھەڵات بوو بە پایتەختی ئەڵمانیای خۆرھەڵات لەو کاتەی کە بەرلینی خۆراوا بوو پارچە خاکێکی تەریک، کە دەوروپشتی بە شوورەی بەرلین گیرابوو (١٩٦١-١٩٨٩). دوابەدوای یەکگرتنەوەی وڵاتی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٩٩٠، شارەکە پێگەی خۆی ناسییەوە وەک پایتەختی ھەموو ئەڵمانیا بە میواندارێتی ١٤٧ باڵوێزخانەی بیانی.
بەرلین ناوەندێکی گەورەی کەلتوری، ڕامیاری، میدیایی و زانستییە لە ئەورووپا. ئابوورییەکەی بە سەرەکی بنەمای لە کەرتی خزمەتگوزارییە، کە شتی زۆر لە خۆ دەگرێت وەک کارگەی داھێنەر، ڕێکخراوی پیشەیی ڕاگەیاندن، خزمەتگوزاری ژینگەیی، کۆنگرێس و شوێنی ڕێککەوتننامە.