From Wikipedia, the free encyclopedia
وێرانکردنی هێرۆشیما ١٩٤٥، بە ئینگلیزی the annihilation of Hiroshima تەقینەوەی بۆمبێکی ئەتۆمی بوو لەلایەن وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکاوە لە شاری هێرۆشیما لە ژاپۆن لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا لە ٦ی ئابی ١٩٤٥.
وێرانکردنی هێرۆشیما | |||||||
---|---|---|---|---|---|---|---|
شاری هێرۆشیما دوای بۆمبارانەکە | |||||||
| |||||||
شەرکەرەکان | |||||||
ویلایەتە یەکگرتووەکان | ژاپۆن |
لە میانەی شەڕی جیهانی دووەمدا و بە هۆی خۆڕاگری و کۆڵنەدانی جەنگاوەرە ژاپۆنییەکان و خۆنەدانیان بەدەستەوە کە بوو بووە هۆی کەوتنەوەی زیانی گیانی لە ڕیزەکانی سەربازە ئەمریکییەکاندا، لەبەر ئەوە ئەمریکا ویستی پەیامێک بنێرێت بۆ شکاندنی ئەم کۆڵنەدانە و پەیامە ئەمریکییەکەش بریتی بوو لە بۆمبی هێرۆشیما و بەڵام ژاپۆنییەکان چۆکیان دانەدا تا دوای بۆمبی ناگازاکی، پاشان ژاپۆن ناچار بوو بێ مەرج مل کەچ بکات.
پێش ئەوەی دوو بۆمبە ئەتۆمییەکە بتەقێنرێنەوە دەزگای زانیاری ئەمریکی لیستێک لە ئامانجەکانی دا بە کۆشکی سپی کە بە ئامانجی زیندوو دادەنران، ئەوانیش؛ کیۆتۆ، هێرۆشیما، یۆکوهاما، کوکورا، نیگاتا، و لە نێو ئەو لیستەشدا شاری هێرۆشیما هەڵبژێردرا و شاری تۆکیۆیان گۆڕی بە ناگازاکی و هەڵیانبژارد بۆ تەقینەوەکە، لەبەرئەوەی هەریەک لەو دوو شارە (هێرۆشیما و ناگازاکی) ناوەندی پەیوەندی جوڵەی سوپای ژاپۆنی بوو و هەروەها لەبەرئەوەی هیچ بەندیخانەیەکیان لە خۆ نەئەگرت کە بەندە ئەمریکییەکانی تێدا بێت هاوکات ئەم شارانەی کارگەی سەربازی یان سەربازگەی گەورەی ژاپۆنی تێدا نەبوو.
هەردوو بۆمبەکە لە وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دروستکران و بە هاوکاری زاناکانی شانشینی یەکگرتوو و کەنەدا لەگەڵ زانا ئەمریکییەکانیاندا لە دروستکردنی بۆمبەکاندا، ناوی نهێنی پڕۆژەکە پڕۆژەی مانهاتن بوو و یەکەم بۆمب تاقی کرایەوە لە ناوچەی ئالامۆگۆردۆ لە ویلایەتی نیومەکسیکۆ لە وڵاتە یەکگرتووەکان.
بڕیاری وەشاندنی بۆمبەکان دەرکرا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکی ئەو کاتە هاری ترۆمان.
فڕۆکەوان پۆل تبیتس Paul Tibbets کە فڕۆکەیەکی لە جۆری B-29 دەبرد بەڕێوە ڕاسپێردرا بە وەشاندنی بۆمبی ئەتۆمی ناونراو بە (کوڕی بچووک) لەسەر شاری هێرۆشیما، و بە پێی سەرچاوە ئەمریکییەکان فڕۆکەوانەکە نەیزانیوە کە بۆمبی ئەتۆمی هەڵگرتووە. بڕیاری دانانی ئەو فڕۆکەیە لە مۆزەخانەی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکادا لەلایەن زۆربەی لایەنەکانەوە ناڕەزایی لێکەوتەوە.
ناوەندی سەرەکی پەیوەندییەکان لە تۆکیۆ زانی کە کێشە هەیە لە پەیوەندییەکانیدا لەگەڵ هێرۆشیما کە هەموو پەیوەندییەکانیان پچڕابوو لەگەڵ شارەکە، سەرکردایەتییەکی ژاپۆنی نارد لە کۆمەڵێک فڕۆکە پێک هاتبوون تا بزانن چی ڕوویداوە دوای ٢٠ خوڵەک، فڕۆکەوانە ژاپۆنییەکان هەورێکی چڕیان بینی لەسەر شارەکە لە دووری ١٦٠کم و سەرکردایەتی ژاپۆنی درێژەی ڕووداوەکەیان نەزانی تا دوای ١٦ سەعات کاتێک سەرۆکی ئەمریکی هاری ترۆمان وتاری دا لەسەر وەشاندنی بۆمبە ئەتۆمیەکە لەلایەن کۆشکی سپیەوە.
کۆمنزی ویکیمیدیا، میدیای پەیوەندیدار بە وێرانکردنی ھێرۆشیما تێدایە. |
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.