![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/07/%25D8%25A6%25DB%2586%25D8%25AA%25DB%2586%25D8%25B1%25DB%258C%25D8%25AA%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%258C%25D8%25B2%25D9%2585.png/640px-%25D8%25A6%25DB%2586%25D8%25AA%25DB%2586%25D8%25B1%25DB%258C%25D8%25AA%25D8%25A7%25D8%25B1%25DB%258C%25D8%25B2%25D9%2585.png&w=640&q=50)
تەواوخوازی
From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆتالیتاریزم یان تۆتالیتاریانیزم (بە کوردی:تەواوخوازی، بە ئینگلیزی: Totalitarianism) جۆرە کۆمەڵگایەکە کە تەواوی پانتاییەکانی ژیان و گوزەران و کایەو پێکھاتەکان بە ئیرادەیەکی گشتی و بە خەیاڵێکی سەرتاپاگیر داگیر کردووە. لەم جۆرە کۆمەڵگایانەدا ھیچ ھێزێک لە ھێزەکان و ھیچ کایەیەک لە کایەکان وھیچ ڕێکخراوێک لە ڕێکخراوەکان خاوەن شوناسی خویان نین. لەو کۆمەڵگایانەدا تاکە یەک ڕەوانگە بینی و تاکە یەک ڕوانینی گشتی بۆ جیھان و گۆڕانکاری و کلتورو شتەکانی دەورو بەر ھەیە. لەم کۆمەڵگایانەدا تاکە یەک خەیاڵ تێیدا سەروەرە ئەویش خەیاڵی داخستنی جیھانی دەرەوەیە. کۆمەڵگای داخراو قسە کەرێکە کە بە ناوی کلتورەوە ھەموو جیاوازییەکان دەکوژێت و جڵەوی بیرکردنەوەو ئارەزوی تاکەکان دەکات. بۆ مانەوەی دۆخی ئێستای داخران پێویستییەکی زۆری بە ستەمکاری و سەرکوتکردنی ئەو دەنگانە ھەیە کە بیرکردنەوەیەکی جیاوازیان ھەیە بۆ ژیان و داوی گۆڕانکاری و چاکسازی دەکات لە ھەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگاکەی دەکات. تۆتالیتاریزم(تەواوخوازی) دیکتاتۆریی مۆدێرنە و تەنیا چەند نموونەی لە جیھاندا ھەیە وەکوو یەکێتی سۆڤیەت، ئەڵمانی نازی، کۆماری ئیسلامیی ئێران و کۆریای باکوور.[1]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/07/%D8%A6%DB%86%D8%AA%DB%86%D8%B1%DB%8C%D8%AA%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%B2%D9%85.png/640px-%D8%A6%DB%86%D8%AA%DB%86%D8%B1%DB%8C%D8%AA%D8%A7%D8%B1%DB%8C%D8%B2%D9%85.png)