From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆد بۆیلی بازرگانێک و وەبەرهێنەرێکی ئەمریکیە. هاو دروستکەر، سەرۆک، بەڕێوەبەری جێبەجێکار و ئەندامی کۆنترۆڵکەری پیشەسازیەکانی ئێڵدردجە، کۆمپانیایەکی خاوەن پشک[1] کە بارەگاکەی دەکەوێتە گرینویچ، کۆنێکتیکەت[2]. هەروەها بەڕێوەبەری جێبەجێکارە بە شێوەی کاتی لە ڕێکخراوی بیانی پرێس هۆڵیود[3] و سەرۆک و هاوبەشە لە خاوەندارێتی یانەی تۆپی پێی خولی نایابی ئینگلیزی پرێمیەرلیگ یانەی چێڵسی.[4]
بۆیلی، کە باپیر و داپیری لە ئەڵمانیاوە هاتوون، لە خوێندنگەی لاندۆن لە بێسێسدا، ماریلاند بەشدار بووە، لە ١٩٩١ لەوێ دەرچووە.[5] ئەندامێک بوو لە پێکهاتەی زۆرانبازی خوێندنگە، کە برایەوە لەلایەن پاڵەوانێتیەکانی L.A.C لە هەردوو ١٩٩٠ و ١٩٩١.[6] لە ٢٠١٤، لاندۆن جێگای ڕاهێنانەکانی ناونا بەناوی ژوری زۆرانبازی خێزانی بۆیلی وەک ڕێزلێنان بۆ بۆیلی.[7]
بۆیلی دەرچوو لە کۆلێژی ویلیام و ماری لە ١٩٩٦ بە بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس لە بەڕێوەبردنی بزنس لە داراییدا. هەروەها لە خوێندگەی ئابووری لەندەن خوێندویەتی. لە کاتێکدا کە لە خوێندنگەی ئابووری لەندەن بوو[8]، بۆیلی دەستی کرد بە کارکردن لە سیتی بانک (ئینگلیزی : Citibank) و دواتر لە CS First Boston.[9]
بۆیلی پیشەی سەرەتای بەڕێ کرد لە Credit Suisse First Boston و J.H. [10]Whitney & Company.[11] دواتر بەشدار بوو لە هاوبەشەکانی گوگێنهایم لە ٢٠٢١، کە لەوێ بازرگانی و وەبەرهێنانی دامەزراند، بەرپرسیار بوو لە هەموو ئەو خانوبەرە و کەلو و پەلانەی بازرگانیەکە و بەڕێوەی دەبرد، و هەروەها وەک سەرۆک دەست بەکار بوو[12][8][10].
لە سەرەتایی ٢٠١٣، بۆیلی پێشڕەوی کرد بۆ کردنی گرێبەستێک لەنێوان تایم وارنەر کەیبڵ و لۆس ئەنجلس دۆجەرسی خولی نایابی بەیسبۆڵ بۆ دروست کردنی سپۆرتس نێت ئێڵ ئەی (SportsNet LA) تۆڕێکی هەرێمی بۆ پەخش کردنی سەرجەم یاریەکانی دۆجەرس و بەرنامەکانی کە پەیوەندی بە دۆجەرسەوە هەیە. پەخش کردنەکە دەستی پێکرد لەگەڵ وەرزی ٢٠١٤ی بەیسبۆڵ.[13][14][15][16][17]
لە ٢٠١٥، بۆیلی بەشێک لەو ئاسێت و کەل و پەلانەی کڕیەوە کە لە گوگینهایم کۆیکردبۆوە، لەناویاندا :The Hollywood Reporter، Dick Clark Productions و سودی هەبونی ئاسایش بۆ دروستکردنی ئێڵدریج، کۆمپانیایەکی تایبەت بە هەبونی پشک کە لە چەندین پیشەسازی جیاوازدا وەبەرهێنان دەکات[18][5]. لەگەڵ هەبوونی ئۆفیس لە گرینویچ، ئێڵدریج هەروەها ئۆفیسی هەبوو لە نیویۆرک، لەندەن و بێڤێلی هیڵس.[19]
بۆیلی لە دەستەی کارگێڕی هەریەکە لە کاین نێودەوڵەتی، کەنەدی ویڵسۆن، پەی ئەکتیڤ، ڤیڤید سیتس، ڤیراڵ نەیشن، ئەسێلێرانت، کایس، هۆریزۆن ئاکیوزەیشنی یەکەم، هۆریزۆن ئاکیوزەیشن دووەم[20].[21] پێشتریش لە کارگێڕی تروبیڵ.[22]
کۆمپانیای ئێڵدریجی بۆیلی خاوەنی سودی دڵنیایی ئاسایشی ژیانە[5]، و ئێس ئی ٢ە، کە پلاتفۆڕمێکی تەکنەلۆژییە تایبەت بە کۆمپانیاکانی دڵنیایی[18]. وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار، سەرۆک و دروستکەری ئێڵدریج، وەبەرهێنانی کرد لە دڵنیای [9]ClearCover و ئامۆژگاری دارایی DPL، کە تۆڕێکی دڵنیاییە[23]. لە وەبەرهێنانی باڵەخانە و بینادا کار دەکات وەک کەینی نێودەوڵەتی، کە کۆمپانیایەکی بواری وەبەرهێنانی باڵەخانەیە خاوەندارێتی دەکرێت لەلایەن ئێڵدریج، کەنەدی ویڵسۆن و لانگدۆن پارک[24][25][26]. یارمەتی داوە بە دروستکردنی کۆمپانیایەکی وەبەرهێنانی ئەوروپی بەناوی بلاکبروک کاپیتاڵ[27].
بۆیڵی وەبەرهێنانی کردووە لە پیشەسازی تەکنەلۆژیایی دیجیتاڵی، لەناویاندا کۆمپانیاکانی وەک گۆپوف[28]، ستاش[29]، وێڵس سیمپڵ[30]، داتامینر، کۆمپانیای ئاسایشی ئەی ئای بەناوی ئەنی ڤیژن، پلاتفۆڕمی تەندروستی دیجیتاڵی بەناوەکانی وێڵسی، تروبیڵ و تریپڵ دۆت ستۆدیۆ.[31][32][33][34] خاوەنی کۆمپانیای تەکنەلۆژیایی داتایە بەناوی نۆیما لە ڕێگەی ئێڵدریج لە ٢٠٢٠ دا.[35]
بۆیڵی وەبەرهێنانی کردووە لە گروپی میوانداری و ڕێستۆرانت بەناوی براندەکانی ئاوریفی، کە خاوەنی زنجیرە ڕێستۆرانێکە بە ناوی لی پەین کوۆتیدین[36]. هەروەها وەبەرهێنانی کردووە لە چەک ئی چیس (ئینگلیزی : Chuck E. Cheese)..[37]
بۆیلی خاوەنی ٢٠٪ یانەی لۆس ئەنجلس دۆجەرسە و هەروەها بەشێکی هەیە لە لۆس ئەنجلس سپارکس[38]. خاوەنی کۆمپانیای وەرزشە فانتازیەکانە بە ناوی درافت کینگس و هەروەها ڕێکخراوەی وەرزشی ئەلکترۆنی بە ناوی کلاود٩[39][40].
لە ٢٠١٩دا، بۆیلی هەوڵی دا کە یانەی تۆپی پێی ئینگلیزی چێڵسی بکڕێت بە ٣ ملیار دۆلار، بەڵام خاوەنی یانەکە لەو کاتەدا، ملیاردێری ڕوسی، ڕۆمان ئەبراهیمۆڤیچ، ڕەتی کردەوە بیفرۆشێت[41]. لە ئازاری ٢٠٢٢، لەگەڵ هەریەکە لە مارک واڵتەر، هانسجۆرگ ویس و کلێر لەیک کاپیتاڵ بۆندێکیان پێشکەش کرد کە یانەکە لە ئەبراهیمۆڤیچ بکڕن لە دوای ئەوەی یانەکەی بۆ فرۆشتن دانا لە دەرەنجامی شەڕ لە ئۆکرانیا. لە ٦ ئایاری ٢٠٢٢، چێڵسی ڕایگەیاند کە بۆندەکە پەسەند کراوە و کۆتایی دێت لە کۆتایی مانگدا[42]. [43]بۆندەکە قبوڵ کرا لەلایەن حکومەتەکانی پۆرتوگاڵ و بەریتانیا و یەکێتی ئەوروپا، هەروەها لەلایەن بەڕێوەبەران و خاوەندارەکانی پرێمیەرلیگەوە[44][45][46][47]. لە ٣٠ ئایار، کڕینی یانەکە کۆتایی پێهات[48].
بۆیلی و واڵتەر خاوەنی پشکی ٢٧٪ن بەیەکەوە لە لۆس ئەنجلس لەیکەرس کە کڕییان لە فلیپ ئانشوتز لە تەمووزی ٢٠٢١[49].[50] هەتا شوباتی ٢٠٢١، لەیکەرس سێیەم بەنرخترین یانە بوو لە ئێن بی ئەی، کە نرخەکەی بە ٥.١٤ ملیار دۆلار دەخەمڵێنرا.[51]
لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، بۆیلی قسەی کرد لە سپۆرتیکۆ لایڤ دەربارەی "وەبەرهێنان لە وەرزشدا" بۆ باسکردنی پیشەسازی وەرزش و وەبەرهێنان لە وەرزشی پیشەگەری.[52]
لە ١٤ کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، ڕاگەیەندرا کە بۆیلی ڕێبەری گروپێک دەکات بۆ ئەوەی دەست بە دانوستاندنی تایبەت بکەن دەربارەی کڕینی واشنتۆن سپیریت[53][54]. لە ١٢ کانوونی دووەمی ٢٠٢٢، راگەیەندرا کە بۆیلی کشاوەتەوە لە دانوستاندنەکان بۆ کڕینی تیمەکە.[55]
بۆیلی سەرۆکی MRCە کە تیایدا خاوەندارێتی Dick Clark Production و Billboard-Hollywood Reporter Media Groupن[56]. [57]ئێم ئاڕ سی وەبەرهێنانی کرد لە ئەی٢٤ و فولوێڵ٧٣[58]. لە ئەیلولی ٢٠٢٠، ڕاگەیەندرا کە ئێم ئاڕ سی بۆیلی و کۆمپانیای میدیایی پێنسکێ یەک دەگرن تا بەیەکەوە بڵاو کراوەکانیان بەڕێوە ببەن، کە لەناویاندا بیلیبۆرد، ڕۆڵینگ ستۆن، هۆڵیود ڕیپۆرتەر و ڤارێتی هەبوو[59]. ئێم ئآڕ سی و پێنسکێ ڕایانگەیاند کە پلانیان هەیە بڵاوکراوەکانیان وەک زنجیرەی تەلەڤزیۆنی، فیلمەکان، و ڕوداوە ڕاستەوخۆکان وەک باشور لە ڕێگەی باشوری ڕۆژئاوا بەڕێوە ببەن بە هاوبەشی.[60]
بۆیلی، ڕێبەری کرد بە قۆناغێکی وەبەرهێنان بە ٣ ملیۆن دۆلار بۆ پلاتفۆڕمێکی تێکەڵ بوونی هاندەران بە ناوی لایلۆ.[61] لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، وەک بەڕێوەبەری جێبەجێکار بە شێوەی کاتی دانرا لە ڕێکخراوی بیانی هۆڵیود پرێس.[62]
بۆیلی لە ڕۆژنامەی بازرگانی لۆس ئەنجلس لە لیستی ٥٠٠ کاریگەرترین کەسایەتیەکاندا بوو لە ساڵەکانی ٢٠١٧ تا ٢٠٢١.[63][64]
بۆیلی یارمەتی دامەزراندنی سەنتەری بۆلی بۆ فێربوون و نایاب بوونلە دارایی دا لە ساڵی ٢٠١٤ لە قوتابخانەی بازرگانی ڕامۆند ئە. مەیسۆن لە ویلیام و ماری لەگەڵ هاوسەرەکەی کەیتی بۆیلی لە ڕێگەی دیارییەکی چەندین ساڵەوە.[65][66] هەروەها سپۆنسەری کۆبوونەوەی ساڵانەی ژنان دەکەن دەربارەی ستۆک پیچ سەرکردایەتی لە ویلیام و ماری. لە ساڵی ٢٠٢٠، بۆیلی و کەیتی تەرخانکردنی داراییان کرد بۆ دروستکردنی ناوەندێکی وەرزشی نوێ و ناوەندی ئەنجامدانی وەرزش لە کۆلێژەکە.[67] ئەوان هاوسەرۆکی فەخری بوون بۆ هەڵمەتی کۆکردنەوەی ٥٥ ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیکردنی وەرزشی ویلیام و ماری لە ساڵی ٢٠٢١.[68]
لە کانوونی دووەمی ٢٠٢١، بۆلی هاوبەشی لەگەڵ ویلیام و ماری کرد بۆ بەرهەمهێنانی زنجیرەیەک کۆرس بۆ خوێندکاران لە سەنتەری بۆلی بۆ فێربوون و نایاب بوون لە دارایی.[69]
هەروەها چالاکانە بەشدارە لە ڕێکخراوە جۆراوجۆرەکان، لەوانە دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ نەخۆشی سەر ئێشە و ئیفلیجەکان (دەموچاو) ، قوتابخانەی برەنسویک، ڕێکخراوی شێرپەنجی پرۆستات، و دامەزراوەی تیشکدانەوەی دەنگ.[70][71][66][72]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.