![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/89/%2528%2528%2528%25D8%25A2%25D8%25A8%25D8%25B4%25D8%25A7%25D8%25B1_%25D8%25B4%25D9%2584%25D9%2585%25D8%25A7%25D8%25B4%2529%2529%2529_-_panoramio.jpg/640px-%2528%2528%2528%25D8%25A2%25D8%25A8%25D8%25B4%25D8%25A7%25D8%25B1_%25D8%25B4%25D9%2584%25D9%2585%25D8%25A7%25D8%25B4%2529%2529%2529_-_panoramio.jpg&w=640&q=50)
تاڤگەی شەڵماش
From Wikipedia, the free encyclopedia
تاڤگەی شەڵماش یەکێکە لە گرنگترین تاڤگەکانی پارێزگای ورمێ و ڕۆژھەڵاتی کوردستان کە لە شارستانی سەردەشت هەڵکەوتووە.[1] ئەم تاڤگەیە لە دۆڵێکی ئاوەدان، بە گژ و گیا و لە ناو دارستانێکی پڕ و سەرسەوزی نزیک شاری سەردەشت ھەڵکەوتووە. تاڤگەی شەڵماش یەکێک لە لقەکانی ڕووباری زێی بچووک ھەژمار دەکرێت کە ئاوەکەی دەڕژێتە ناو ئەو ڕووبارە.[2]
![Thumb image](http://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/8/89/%28%28%28%D8%A2%D8%A8%D8%B4%D8%A7%D8%B1_%D8%B4%D9%84%D9%85%D8%A7%D8%B4%29%29%29_-_panoramio.jpg/640px-%28%28%28%D8%A2%D8%A8%D8%B4%D8%A7%D8%B1_%D8%B4%D9%84%D9%85%D8%A7%D8%B4%29%29%29_-_panoramio.jpg)
ئەم تاڤگەیە کە لە ڕاستیدا لە سێ تاڤگە پێکھاتووە ئێستا وەکوو هاوینەهەوار و سەیرانگەی لێھاتوه کە لە وەرزی گەرمادا ھەزران کەس ڕووی تێدەکەن. سێ تاڤگەکە لە دوای یەکن و یەکەمیان لە پاڕکینگ نزیکە، بەڵام دووانی تر دەبێ بڕێکی زۆر بە پێ بۆی بچیت بەرەو خوارەوە.
ڕێگای سەردەشت ھەتا تاڤگەی جوان و سەرنج ڕاکێشی شەڵماش ڕێگایەکی جوان و پڕ لە سەوزایی و دارە. ئەو ڕیگایە قیر کراوەوە و لە شاری سەردەشتەوە ٢٠ خولەک دوورە.