بەڵگە (لۆژیک)
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە لۆژیکدا، بەڵگە کۆی چەن قەزیەی زانراوە کە قەزیەیەکی نەزانراوی پێ بدۆزرێتەوە.[1] بەو قەزیە زانراوانە دەڵێن پێشەکییەکان و، بۆ ئەوە دێن کە ڕادەی دروستی و ڕەواییی قەزیە نەزانراوەکە کە پێی دەڵێن ئاکام، دیاری بکەن.[2]
بەڵگەھێنانەوە چەن شێوەی هەیە: ھەڵھێنجان، ئیستیقرا، پێکچوواندن، ڕفاندن و، چەن شێوەی تریش. لە ناو ئەمانە، ھەڵھێنجان (کە قیاسیشی پێ دەوترێ) و ئیستیقرا ناسراوترن.