From Wikipedia, the free encyclopedia
بەنداوی ھیداسی یان بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا (بە ئەمھەری: ታላቁ የኢትዮጵያ ሕዳሴ ግድብ، بە ئینگلیزی: Grand Ethiopian Renaissance Dam) بەنداوێکی ئەسیوپییە لەسەر زێی نیلی شین لە پاڕێزگای بنیشنقول-قوماز ھەڵکەوتووە نزیک بە سنووری ئەسیوپیا و سوودان، لەسەر ڕووبەرێک درووستکراوە کە ماوەکەی نێوان ٢٠ بۆ ٤٠ کم دەبێت ئەگەر بێت و تەواو بکرێت دەبێت بە گەورەترین بەنداوی کارۆئاوی لە ھەموو کیشوەری ئەفریقا، وە دەبێت بە دەیەم گەورەترین بەنداوەکانی جیھان بۆ بەرھەم ھێنانی کارەبا. بودجەی خەملێنراوی ٤٫٧ میلیارد دۆلاری ئەمریکییە. دەبێت بە سێیەم بەنداو لە ئەسیوپیا کە بەمەبەستی بەرھەم ھێنانی کارەبا درووستکرابێت.[5] بۆتە مایەی نیگەرانی بۆ زانا و پسپۆرانی میسر لەکاتی کاریگەرییەکانی بۆسەر ئاوی نیل.[6]
بەنداوی ھیداسی | |
---|---|
پەڕگە:GrandEthiopianRenaissanceDamSaliniRendition.jpg | |
ناوی ڕەسمی | بەنداوی ڕێنیسانسی مەزنی ئەسیوپیا |
وڵات | Ethiopia |
شوێن | Benishangul-Gumuz Region |
پۆتان | 11°12′55″N 35°05′35″E |
مەبەست | وزە |
ڕەوش | لە ژێر کاردایە |
دەستپێکردنی سازکردن | نیسانی ٢٠١١ |
ڕێکەوتی کردنەوە | 2020–2022[1][2] |
خەرجی سازکردن | $٤٫٨ بلیۆن دۆلاری ئەمریکی |
خاوەن(ەکان) | وزەی کارەبای ئەسیوپیا |
بەنداو و ساڕێژگە | |
جۆری بەنداو | Gravity, roller-compacted concrete |
Impounds | ڕووباری نیلی شین |
بەرزایی | ١٥٥ m (٥٠٩ پێ) |
درێژی | ١٬٧٨٠ m (٥٬٨٤٠ پێ) |
Elevation at crest | ٦٥٥ m (٢٬١٤٩ پێ) |
قەبارەی بەنداو | ١٠٬٢٠٠٬٠٠٠ m3 (١٣٬٣٠٠٬٠٠٠ cu yd) |
ساڕێژگە | 1 gated, 2 ungated |
جۆری ساڕێژگە | 6 sector gates for the gated spillway |
دەفرایەتیی ساڕێژگە | ١٤٬٧٠٠ m3/s (٥٢٠٬٠٠٠ cu ft/s) for the gated spillway |
ھەماری ئاو | |
دروست دەکات | Millennium Reservoir |
سەرجەمی دەفرایەتی | ٧٤×١٠ ٩ m3 (٦٠٬٠٠٠٬٠٠٠ acre·ft) |
دەفرایەتیی چالاک | ٥٩٫٢×١٠ ٩ m3 (٤٨٬٠٠٠٬٠٠٠ acre·ft) |
دەفرایەتیی ناچالاک | ١٤٫٨×١٠ ٩ m3 (١٢٬٠٠٠٬٠٠٠ acre·ft) |
Catchment area | ١٧٢٬٢٥٠ km2 (٦٦٬٥١٠ sq mi) |
ڕووبەر | ١٬٨٧٤ km2 (٧٢٤ sq mi) |
زۆرترین درێژایی | ٢٤٦ km (١٥٣ mi) |
زۆرترین قووڵایی ئاو | ١٤٠ m (٤٦٠ پێ) |
Normal elevation | ٦٤٠ m (٢٬١٠٠ پێ) |
وێستگەی وزە | |
ڕێکەوتی ڕاسپاردن | 2020-2022[3][2] |
جۆر | Conventional |
تورباینەکان | 14 x 400 MW 2 x 375 MW Francis turbines |
دەفرایەتیی دامەزراو | 6.45 GW (max. planned)[4] |
بەرھەمی ساڵانە | 16,153 GWh (est. , planned)[4] |
وێبگە www |
سەرجەم ئەو وڵاتانەی کە کەوتوونەتە سەر زێی نیل لەپێشتر بەشێک بووینە لە ناوچە داگیرکراوەکانی ئینگلیز و فەڕەنسا کە دواتر بۆ ئەم نەخشەیەی ئێستا دابەشیان کردوون. لەکاتی دابەشکردنی ئەم وڵاتانەش ئاوی نیلیش دابەش بووە، یەکەم دابەشکاری ئاوی نیل دەگەڕێتەوە بۆ ڕێککەوتنامەی ئەدیس ئەبابا لە ١٩٠٢ کە لەنێوان بەریتانیای مەزن و نوێنەرانی میسر و سوودان و ئەسیوپیا واژوو کرا، لەم ڕێککەوتنامەیە ھاتووە کە نابێت ھیچ پڕۆژەیەکی مەزن لەسەر نیل درووست بکرێت جگە لە نیلی شین و دەریاچەی تانا و ڕووباری سوبات،[7] دواتر ڕێککەوتنامەی بەریتانیا و فەڕەنسای بەدواداھات لە ١٩٢٩، بە گوێرەی ئەم ڕێککەوتنامەیە ئاوی نیل بەتەواوی بۆ خاوەندارییەتی میسر دەگەڕێتەوە، وە میسر مافی ھەر تانە و پێشنیارێکی ھەیە دەربارەی چاڕەنووسی ئاوەکەی. دواتر ئەم ڕێککەوتنامەیە دووپات کرایەوە لە لایەن بەریتانیا و میسر و سوودان و کینیا و تەنزانیا و ئۆگەندا، ئەمەش لەپێناو سوودبینینی میسر بوو لە ئاوی دەریاچەی ڤیکتۆریا. بڕی ٧٫٧٪ ئاوەکەی بۆ سوودان دەبێت و ٩٢٫٣٪ بۆ میسر دەبێت ئەمەش لەبەر خاوەندارییەتی مێژوویی میسر بۆ نیل.[8]
دوای تەنھا ٤٤ مانگ یەکەم ھەنگاو درا بۆ درووستکردنی ئەم بەنداوە لەلایەن ئەسیوپیاوە.
میسر بەرھەڵست بوو (بەپێی ڕێککەوتنامەکە) بە بیانووی ئەوەی دەبێتە ھۆی کەم بوونەوەی ئاوی نیل.[9]
بەڵام زیناوی (سەرۆکی پێشووی ئەسیوپیا) -بەھانەی ھێناوە کە ئەم بەنداوە تەنھا پڕۆژەیەکی بچووکە و تەنھا بۆ ڕێکخستنی کاری ئاوەڕۆی کشتوکاڵییە.[10]
وە بودجەی پڕۆژەکە لەلایەن حکومەت و خۆبەخشانەوە دابین کراوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.