From Wikipedia, the free encyclopedia
ئووگاندا (بە ئینگلیزی: Uganda) وڵاتێکە لە کیشوەری ئەفریقا. پایتەختەکەی شاری کامپالایە، وڵاتێکی دەورەدراوە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی کیشوەری ئەفریقا، لە ڕۆژھەڵات سنووردارە لەگەل کینیا، بەرەو باکوور سنووردارە لەگەڵ سوودانی باشوور، بەرەو ڕۆژاوا سنووردارە لەگەڵ کۆماری دیموکراتیی کۆنگۆ وە لە رۆژاوای باشووری ناوچەکە سنووردارە لەگەڵ ڕواندا، وە لە باشوور لەگەڵ تانزانیا، لە بەشی باشووری وڵاتەکە دەریاچەی ڤیکتۆریا دەبینرێت کە ھاوبەشی پێکراوە لەگەڵ وڵاتانی کینیا و تانزانیا، ئووگاندا ناوچەکەی تیابووی دەریاچە مەزنەکانی ئەفریقایە، ھەروەھا ڕووباری نیلی بەناودا دەڕوات، ڕێژەی دانیشتووانی دەگاتە ٤٢ ملیۆن، کە ٨.٥ ملیۆن لە پایتەخت دەژین، گەورەترین شاری وڵاتەکە کامپالایە.
Republic of Uganda Jamhuri ya Uganda |
||||||
---|---|---|---|---|---|---|
دروشم: For God and My Country | ||||||
سروود: "Oh Uganda, Land of Beauty" | ||||||
پایتەخت و گەورەترین شار | کامپالا | |||||
زمانە فەرمییەکان | English,[١] Swahili | |||||
Vernacular languages | Luganda, Luo, Runyankore, Runyoro, Ateso, Lumasaba, Lusoga, Samia, Swahili | |||||
گرووپە ڕەگەزییەکان (٢٠٠٢) | Baganda 16.9% Banyankole 9.5% Basoga 8.4% Bakiga 6.9% Iteso 6.4% Langi 6.1% Acholi 4.7% Bagisu 4.6% Lugbara 4.2% Bunyoro 2.7% other 29.6% |
|||||
ناوی هاووڵاتی | Ugandan | |||||
دەوڵەت | Dominant-party system | |||||
- | President | Yoweri Museveni | ||||
- | Prime Minister | Amama Mbabazi | ||||
Independence | ||||||
- | from the شانشینی یەکگرتوو | 9 October 1962 | ||||
ڕووبەر | ||||||
- | سەرجەم | ٢٣٦٬٠٤٠ کیلۆمەتری چوارگۆشە (81st) ٩١٬١٣٦ مایلی چوارگۆشە |
||||
- | ئاو (%) | ١٥٫٣٩ | ||||
ژمارەی دانیشتوان | ||||||
- | بەراوردی ٢٠٠٩ | ٣٢٬٣٦٩٬٥٥٨ (37th) | ||||
- | سەرژمێریی ٢٠٠٢ | ٢٤٬٢٢٧٬٢٩٧ | ||||
- | چڕی | ١٣٧٫١ کەس لە کیلۆمەتری چوارگۆشە (80th) ٣٥٥٫٢کەس لە مایلی چوارگۆشە |
||||
GDP (PPP) | بەراوردی ٢٠١٠ | |||||
- | سەرجەم | $42.194 billion[٢] | ||||
- | سەرانە | $١٬٢٢٦[٢] | ||||
GDP (nominal) | بەراوردی ٢٠١٠ | |||||
- | سەرجەم | $17.703 billion[٢] | ||||
- | سەرانە | $٥١٤[٢] | ||||
Gini (١٩٩٨) | ٤٣ (medium) | |||||
HDI (٢٠١٠) | ٠٫٤٢٢ (low) (١٤٣rd) | |||||
دراو | Ugandan shilling (UGX ) |
|||||
ناوچەی کاتی | EAT (UTC+٣) | |||||
- | ھاوین (DST) | not observed (UTC+٣) | ||||
لای لێخوڕین | left | |||||
پاوانی ئینتەرنێت | .ug | |||||
کۆدی تەلەفۆن | +٢٥٦١ | |||||
١ 006 from کینیا and تانزانیا. |
وڵاتەکە ناوی لێنرا ئووگاندا لەدوای شانشینی باگاندا، کە زۆربەی بەشی باشووری وڵاتەکە دەگرێتەوە، تیایدا پایتەختی وڵاتەکە کامپالا، وە لە سەرەتادا خەڵکی ناوچەکە ڕاوچی بوون تا ٢٣٠٠ بۆ ١٧٠٠ ساڵ لەمەوبەر کە ئەوکاتە دانیشتووانی بانتو کۆچیان کرد بۆ بەشی باشووری ناوچەکە.
لە سەرەتای ١٨٩٤، ناوچەکە لەلایەن بەریتانیا فەرمانرەواییەتی و پارێزگاری لێدەکرا. کە بەرێوەبەراییەتی و یاسای تایبەتی لە ناوچەکە دامەزراندبوو، وە لە ٩ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٢ توانی سەربەخۆیی لە بەریتانیا وەرگرێتەوە، لەو سەردەمەدا کاتێک کە پێکدانان و تووندوتیژی لە ناوچەکە زۆروبوو، کە ماوەییەکی درێژی ھەشت ساڵی دیکتاتۆری سەربازی بوو کە لەلایەن ئیدی ئەمین پێشڕەوی دەکرا.
زمانی فەرمی وڵاتەکە بریتین لە ئینگلیزی و سەواحیلی، ھەرچۆنێک بێت لەوانەیە زمانی تریش بەکاربێت بە شێوەیەکی فەرمی و لە قوتابخانەکان بخوێنرێت کە لەلایەن یاساوە دەستەبەر کراوە.[٣]
سەرۆکی ئێستای ئووگاندا بریتیە لە یوری موسێڤنی، کە لە کانوونی دووەمی ١٩٨٦ دوای شەش ساڵ لە جەنگی گەریلای وڵاتەکە ھاتە سەر کار لەدوای ئەو چاکسازییانەی کە لە وڵات کران کە سنوورداربوونی بۆ سەرۆکاییەتی لابرد، توانی کە بۆ ھەڵبژاردنەکانی داھاتووش خۆی ھەڵبژێرێتەوە وەک ھەڵبژاردنە گشتییەکانی ساڵانی ٢١١، ٢٠١٦ و ٢٠٢١[٤]
۸۵% مەسیحی، ۱۵% ئیسلام(سوننە).[٥]
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.