![cover image](https://wikiwandv2-19431.kxcdn.com/_next/image?url=https://upload.wikimedia.org/wikipedia/commons/thumb/0/09/Programowanie_ELWAT.jpg/640px-Programowanie_ELWAT.jpg&w=640&q=50)
بەرنامەسازی
From Wikipedia, the free encyclopedia
بەرنامەسازی (بە ئینگلیزی: Programming، پرۆگرامینگ) بریتییە لە پرۆسەی دیزاین و دروستکردنی پرۆگرامێکی «وەگەڕخراو» بۆ جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمێکی کۆمپیوتەر، دیاریرکردنی ئاستی دروستیی ئەلگۆریتمێک و وەگەڕخستنی سەرچاوە و جێبەجێکردنی ئەلگۆریتمەکە بە زمانێکی پرۆگرامکردنی تایبەت.[1] لە زمانی ئینگلیزیدا وشەی coding باوترە و لە کوردیی سۆرانیشدا باوە، هەرچەند کۆدنووسی یان کۆدینگ بەشێکە لە بەرنامەسازی و ڕێک بە واتای بەرنامەسازی نییە.
بەرنامەسازی | |
---|---|
![]() | |
لقی | activity، skill |
بەشێکە لە | زانستی کۆمپیوتەر، پەرەپێدانی نەرمامێر |
پاشکۆ | pseudocode |
بەرھەمەکان و ماددەکان | بەرنامەى كۆمپيوتەر |
جێبەجێکار | پرۆگرامساز، software engineer |
بەستەر | http://data.thenextweb.com/tnw/entity/computer_programming |
Classification of Instructional Programs code | 11.02 |
Merchant Category Code | 7372 |
مانای بەرنامەسازیی کۆمپیوتەر لە زاراوەی گشتیدا دەتوانرێت بە ھەموو پرۆسەی پەرەپێدانی نەرمامێر (بە ئینگلیزی: Software Development) بوترێ کە بریتییە لە چالاکیگەلێکی جیاواز وەکوو تاوتوێکردن، پەرەپێدان، فامکردن، داڕژتنی ئەلگۆریتم، جێبەجێکردن، تاقیکردنەوە، ھەڵەدۆزی و پاراستنی نەرمامێرەکان.
کۆدی ژێدەری ھەر بەرنامەیەک بە زمانێکی بەرنامەسازی یان زیاتر دەنووسرێت کە بەرنامەسازەکان توانای لێتێگەیشتنیان ھەیە و خێراتر لە کۆدی مەکینە (کە لەسەر بنەمای سفر و یەکە) و ڕاستەوخۆ بەدەستی یەکەی ناوەندی پێواژۆیی ئیجرا دەبێ لێی تێ دەگەن.
مەبەستی بەرنامەسازی، دۆزینی زنجیرەیەک فەرمانە کە ئیجراکردنی ئەرکێک لەسەر کەمپیوترێکدا خۆکار دەکا، کە دەتوانێ ھێندەی سیستمی بەکارخەری ئاڵۆز بێ.