ئەیام ئەکرەم
ئەکتەری کۆمێدیی کوردە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەیام ئەکرەم ناسراو بە شەمۆ ئەکتەرێکی کۆمێدیای کوردییە،[1] تا ئێستا لە چەندین بەرھەمی سینەمایی، شانۆیی و تەلەفزیۆنی دەرکەوتنی ھەبووە. ئەیام لە ساڵانی ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بەکاری ھونەری کردووە و لە ساڵی ١٩٨٨ پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی لە مووسڵ تەواوکردووە.[2][3] لە ساڵی ٢٠٠٢، لە زنجیرەی مەمی ئالان ڕۆڵی گێڕا کە لەدەرھێنانی ناسر حەسەنە.