ناسر حەسەن (لە دایکبووی ١٩٤٧، خانەقین)[1] ئەکتەر و دەرھێنەرێکی کوردە کە لە فیلمی سینەمایی، شانۆ، زنجیرەدراما و کلیپی گۆرانی کاری کردووە.[2] ناسر لە ساڵی ١٩٧١، پەیمانگای ھونەرەجوانەکانی بەغدای تەواوکردووە.[3] لە ساڵی ١٩٧٢ وەک دەرھێنەر دەستی بەکارەکانی کردووە.[1]
ناسر حەسەن کاری دەرھێنانی بۆ سەدان ڤیدیۆ کلیپ کردووە لە ناویشاندا بۆ گۆرانیبێژی ناسراو لەوانە عەلی مەردان، محەممەد عارف جزیری، عوسمان شارباژێری و خاتوو گوڵبەھار کردووە.[1] لە ساڵانی ١٩٧١ بۆ ١٩٩١ وەک دەرھێنەر لە تەلەفزیۆنی عێراق کاری کردووە.[4] ناسر ماوەیەک بەڕێوبەری گشتی سینەما بووە لە وەزارەتی ڕۆشەنبیری و لاوان لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان.[2]
کارەکان
بەشیک لە کارەکانی ناسر حەسەن:
زنجیرەدراما
- ژاڵە (١٩٨٤)[1]
- مەمی ئالان (٢٠٠٢)[1][5]
- کەرکووک چوار (٢٠١٠)[4]
فیلم
شانۆگەری
- نامەیەک لەخنکاو (١٩٧٩)[7]
ئەمانەش ببینە
سەرچاوەکان
Wikiwand in your browser!
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.