ئەھلولبەیت
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەھلولبەیت ئاماژەیە بۆ بنەماڵەی پێغەمبەر محەممەد، بەڵام ئەم زاراوەیە لە سوننەشدا درێژکراوەتەوە بۆ ئەوەی ھەموو نەوەکانی بەنی ھاشم (خێلی محەممەد) و تەنانەت بۆ ھەموو موسڵمانانیش بگرێتەوە. لە شیعەدا ئەو دەستەواژەیە تەنیا بۆ محەممەد سنووردارە و فاتیمەی کچەکەی و عەلی ئامۆزا و زاوای و دوو کوڕەکەیان بە ناوەکانی حەسەن و حوسێن. بۆچوونێکی باوی سوننە خێزانەکانی پێغەمبەر محەممەد بۆ ئەو پێنج کەسە زیاد دەکات.[1]
و لە نێو قورئانیش ئاماژەی پێکراوە لە ئایەتی سی و سێیەمی سورەتی ئەحزابدا ھاتووە، کە بۆ دایکانی ئیمانداران دابەزیوە، ئایەتێک کە بە ئایەتی پاککردنەوە ناسرا.[قورئانی پیرۆز 1]