From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنیماکس (بە ئینگلیزی: Animax) تۆڕێکی مانگی دەستکردە کە تایبەتە بە پەخشکردنی ئەنیمێ.[1] [2] بارەگا سەرەکیییەکەی لە ناوچەی میناتۆ لە تۆکیۆ لە ژاپۆنە. تۆڕەکە لەلایەن کۆمپانیای سۆنی پیکچەرز و ستۆدیۆکانی بەرھەمھێنانی ئەنیمێ: تۆکیۆ مۆڤی شینشا ، تۆی ئەنیمەیشن و و سەنڕایس دامەزراوە و پشتگیری دەکرێت.
ئەنیماکس | |
---|---|
دامەزران | ٢٠ی ئایاری ١٩٩٨ |
وڵات | ژاپۆن |
خاوەن | Sony Pictures Entertainment Japan، تی ئێم ئێس ئینتەرتەیمێنت، سەنڕایس، Nihon Ad Systems، تۆوێی ئەنیمەیشن |
بەشێکە لە کۆمپانیای | Sony Pictures Entertainment Japan |
شوێنی بارەگاکان | میناتۆ، تۆکیۆ |
کارپێکەر | سۆنی |
وێبگە | https://www.animax.co.jp |
ئەنیماکس خزمەتگوزارییەکانی لە سەرانسەری ژاپۆن و ھەروەھا لە تایوان و ھۆنگ کۆنگ و کۆریای باشوور و باشووری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا و ئەمریکای باشوور پێشکەش دەکات، لەم دواییانەدا ئەنیماکس دەستی بە پەخش کردووە لە ئەورووپا (بەتایبەت لە ئەڵمانیا، ڕۆمانیا، ھەنگاریا، و کۆماری چیک لە ساڵی ٢٠٠٧، و سلۆڤاکیا، ئیسپانیا، پورتوگال لە ساڵی ٢٠٠٨). و بەم زووانە دەست بە پەخش دەکات لە شانشینی یەکگرتوو، پۆڵەندا ئیتاڵیا، فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی تری ئەورووپا). جگە لە پێشکەشکردنی پەخش لە ھەندێک وڵاتانی باشووری ئەفریقا و ئوسترالیا .
ئەنیماکس یەکەم و گەورەترین تۆڕە کە بۆ ماوەی ٢٤ کاتژمێری بەردەوام ئەنیمێ پەخش دەکات. تۆڕی کەناڵەکانی زیاتر لە ٨٩ ملیۆن کەس سەیری دەکەن کە بە ١٧ زمان قسە دەکەن لە زیاتر لە ٦٠ وڵاتی جیھان.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.