ئەنگکۆر وات
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەنگکۆر وات (بە ئینگلیزی: Angkor wat، بە خمێری: អង្គរវត្ត) پەرستگایەکە لە کەمبۆدیا و بە گەورەترین مۆنەمێنتی ئایینی دادەنرێت لە جیهاندا، ڕووبەرەکەی دەگاتە ١٦٢.٦ هێکتار (١,٦٢٦,٠٠٠ مەتر دووجا).[1] ئەنگکۆر وات دەکەوێتە ٥.٥ کیلۆمەتر لە باکووری شاری سیێم ڕیێپ. لەو ناوچەیەدا جگە لە ئەنگکۆر وات چەندین شوێنەواری دێرینی دیکەی لێیە. یەکەمجار ئەو پەرسگایە بۆ ئایینی هیندوویزم درووستکرا، بەڵام تاکۆتایی سەدەی ١٢هەم گۆڕدرا بۆ پەرستگایەکی بودایی.[2] پەرستگاکە لەلایەن پادشا سوریاڤارمانی دووهەمی[3] ئیمپراتۆریەتیی خمێر لە سەرەتاکانی سەدەی ١٢هەم درووستکرا. پەرستگاکە لە ناوچەی ئەنگکۆری ئێستا درووستکرا کە پێشتر پایتەختی ئیمپراتۆریەتیی خمێری لێبوو. ئەو پەرستگایە لە ئێستادا بووەتە سیمبۆلی کەمبۆدیا،[4] وە لەسەر ئاڵای کەمبۆدیاش وێنەی هەیە و سەرنجڕاکێشترین شوێنیشە لەو وڵاتە بۆ گەشتیاران.[5]
ئەنگکۆر وات | |
---|---|
بەشێکە لە | Angkor، Angkor |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٢٠٠ |
ناو بە زمانی فەرمی | អង្គរវត្ត |
وڵات | کەمبۆدیا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Siem Reap Province |
پۆتانی شوێن | ١٣°٢٤′٤٥″N ١٠٣°٥٢′٠″E |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ٦٥ مەتر |
لەسەر بنچینەی | Mount Meru |
ئافرێنەر | Suryavarman II |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | Illusion of Gaia |
ستایلی نژیاروانی | Thai architecture، Dravidian architecture |
Patron saint | ڤیشنو |