From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەسفەھان یان ئەسپەدان یان سپەھان (بە فارسی «اصفهان» یان «سپاهان») شارێکی گەورە و ناودار لە ناوەراستی ئێرانە کە لە دوای شارەکانی تاران و مەشھەد گەورەترین شاری ئەم وڵاتیه. لە ساڵی ٢٠٠٦دا، ١،٥٨٣،٦٠٩ کەس دانیشتووی بووە. ئەم شارە ناوەندی پاردەواڵی ئەسپەھان و ناوەندی شارستانی ئەسفەھانە.[1]
بە بڕوای زۆربەی نووسەرانی مێژووی ئێران ناوی ئەسفەھان لە سەردەمی ساسانییەکان و بەھۆی شوێنێکی لەشکەری بۆ گرد ھاتنی سپا و سان بوون، دانراوە. ئەم ناوە لە وشەی “سێپاھ” بە واتەی سوپا و سان گیراوە.
ھەوراز و ئاکۆی ھوونەر و گەشەسەندنەوەی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەوییەکان دا رووی دا. ئەم سەردەمە ھەر وەھا وەکوو لووتکەی ھوونەری بنارسازیی ئێران دەناسرێ.
لە کاتی پاشایەتیی شا عەبباسی یەکەمدا پایتەخت لە قەزوینەوە گۆزرایەوە بۆ ئەسفەھان. زۆربەی شوێنە دیرۆکیکانی ئەسفەھان لە سەردەمی سەفەویکان دا ساز کراوە.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.