ئەسغەر فەرھادی
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەسغەر فەرھادی (بە فارسی: اصغر فرهادی) (لەدایکبووی ١٩٧٢، لە خومەینی شەھری ئەسفەھان، ئێران). دەرھێنەر و نووسەر و بەرھەمھێنەری فیلمە لەسەر ئاستی جیھان بە یەکێک لە لیھاتوترین سینەماکارەکان دادەنرێت و چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەست ھێناوە لە نێویشیاندا خەڵاتی ئۆسکار و گۆڵدن گڵۆب بۆ باشترین فیلمی بیانی و خەڵاتی فێستیڤاڵی فیلمی کان بۆ باشترین سیناریۆ و خەڵاتی فەجر بۆ باشترین فیلم و باشترین دەرھێنان و باشترین سیناریۆ، ئەسغەر فەرھادی لە لایەن گۆڤاری تایمەوە وەکو یەکێک لە کاریگەرترین سەد کەسایەتیەکەی ساڵی ٢٠١٢ دیاریکراوە[2]
زانیاریی خێرا ئەسغەر فەرھادی, لەدایکبوون ...
ئەسغەر فەرھادی | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٢-٠١-٠٧) ٧ی کانوونی دووەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥٢ ساڵ)[1] خومەینی شەھر - ئەسفەھان |
نەتەوە | ئێران |
خوێندنگە | زانکۆی تربت مدرس بەشی شانۆ |
پیشە | دەرھێنەری فیلم - نووسەر |
چالاکبوون | ١٩٩٧ - ئێستا |
کارە ناودارەکان | دەربارەی ئێلی جیابوونەوەی نادر لە سیمین فرۆشیارەکە |
ھاوسەر | پەریسا بەختەوەر |
مناڵ(ەکان) | سارینا - ساغر |
خەڵاتەکان | خەڵاتی ئۆسکار خەڵاتی کان خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب خەڵاتی فەجر |
دایخە