ئستەر دوفلۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئستەر دوفلۆ (لە دایکبووی ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢) ئابووریزانی فەڕەنسی-ئەمریکییە،[6] لە ساڵی ٢٠٠٣، بۆتە ھاوسەرۆک و ھاودامەزرێنەری دامەزراوەی عەبدوللەتیف جەمیل بۆ لێکۆڵینەوە لە ھەژاری و ئابووری،[7] ھەروەھا مامۆستای زانکۆیە لە ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس. لە ساڵی ٢٠١٩، بەھاوبەشی خەڵاتی نۆبێلی لە زانستی ئابووری وەرگرت لەپاڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی و مایکڵ کریمر بۆ پێشنیارەکەیان لەپێناو کەمکردنەوەی ھەژاری.[8]
ئستەر دوفلۆ | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٧٢-١٠-٢٥) ٢٥ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ) پاریس، فەڕەنسا |
نەتەوە | فەڕەنسی وە ئەمریکی[1] |
بوارەکان | ئابووری کۆمەڵایەتی ئابوورییە گەشەسەندووەکان |
دامەزراوەکان | ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس |
پەروەردە | قوتابخانەی باڵای نارمالێ لە پاریس (بەکالۆریۆس) خوێندنی پێشکەوتوو لە زانستە کۆمەڵایەتییەکان (ماستەر) ئەنستیتۆی تەکنۆلۆژیی ماساچووسیتس (دکتۆرا) |
ڕاوێژکاری دکتۆرا | ئەبھیجەت بانەرجی[2] جۆشوا ئەنگریست[2] |
قوتابییەکانی دکتۆرا | دین کارلین[3] ڕیما حەنا[4] نانسی قیان[5] |
خەڵاتە دیارەکان | خەڵاتی نۆبێل لە زانستی ئابووری (٢٠١٩) |
ھاوسەر | ئەبھیجت بانەرجی (ھاوسەرگیری ٢٠١٥) |
دوفلۆ ئەندامی نووسینگەی نەتەوەیی بۆ توێژینەوەی ئابوورییە، کە کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە و شیکردنەوەی ئابووری و گەشەپێدان. ھەروەھا بەڕێوبەری پڕۆگرامی توێژینەوەیە لەسەر گەشەپێدانی ئابووری لە سەنتەری توێژینەوە و ئابووری. توێژینەوەکانی ئەو سەرنجیان لەسەر کێشەکانی وردابوورزانی لە وڵاتی پەرەئەستێن. لەنێویشاندا ئابووری خێزانی، خوێندن، دەستگەیشن بە سەرمایە، تەندرووستی و شیکردنەوەی سیاسەتەکان.
ئستەر لەگەڵ ھەریەکە لە ئەبھیجەت بانەرجی، دین کارلان، مایکڵ کریمەر، جۆن ئەی لیست و سیندل ماولەینتان توێژینەوەیەکی مەیدانیان کرد لەسەر وەک میتۆدۆلۆژییەکی گرنگ بۆ دۆزینەوەی ھۆکارەکانی ئابووری. لەگەڵ ئەبھیجەت بانەرجی بەیەکەوە کتێبەکانی ئابوورییە خراپەکان و ئابووری باش بۆ کاتی دژوار لە نیسانی ٢٠١١ و تشرینی دووەمی ٢٠١٩ بڵاوکردەوە.
دوفلۆ چەندین توێژینەوەی بڵاوکردۆتەوە، ٦٢٬٠٠ جار وەک سەرچاوە بەکارھاتووە لە ساڵی ٢٠١٧. زۆربەیان لەپێنج دیارترین گۆڤاری زانستی بڵاوکراونەتەوە.[9]