From Wikipedia, the free encyclopedia
میتۆدۆلۆژی شیکردنەوەی سیستماتیک و تیۆریکی میتۆدەکانی بەکارچوو لە بوارێکی زانستیدایە. لەخۆگری شیکاریی جەستەی میتۆدەکان و بنەماکانی سەر بە لقێ لە لقەکانی مەعریفەتە. لە میتۆدۆلۆژیدا زیاتر لەسەر چەمکانێک وەکوو پارادایم، مۆدێلی تیۆریک، قۆناغەکان و تەکنیکەکانی سەر بە چەندایەتی و چۆنایەتی باس ئەکرێ. [1]
کاری میتۆدۆلۆژی دابینکردن و نانەبەردەستی ڕێگاچارە نییە، کەوابوو میتۆدۆلۆژی ھەمان میتۆد نییە. بەڵکوو، بنەڕەتێکی تیۆریک پێشنیار ئەکا بۆ تێگەیشتن لەوەی کە لە حاڵەتێکی تایبەت چ میتۆد یا کۆمەڵە میتۆدێک ئەتوانێ بەکار بھێنرێ و ئاکامی دڵخوازی لێ وەربگیرێ.
میتۆدۆلۆژی پلان و ستراتیژیی ھەموو لێکۆڵینەوەیەکە و، ئەو ڕێگایەی کە لێکۆڵینەوە ئەبێ پێدا بڕوا دەرئەخات و، ئەو میتۆدانەی ئەبێ بەکار بھێنرێن و ھەندێ شتی تریش دەسنیشان ئەکات. ئەم میتۆدانە، کە لە میتۆدۆلۆژیدا باسیان لێوە ئەکرێ، ئامراز و شێوازی داتا کۆکردنەوە و، بڕێ جاریش، ئەوەی کە ئاکامێکی تایبەت چلۆن ھەژمار بکرێت، ئەناسێنن. [2] لە میتۆدۆلۆژیدا میتۆد پێناسە ناکرێت، ئەگەرچی سەرنجێکی زۆر ئەدرێ بە سروشت و جۆرەکانی ئەو پرۆسانەی کە ئەبێ لە کارڕاییەکی[3] تایبەت یا لە گەیشتن بە ئامانجێکدا شوێنەڕا بکرێن. وەھا پرۆسەگەلێک چوارچێوەیەکی سازێنەری گشتگیر[4] دروست ئەکەن و لەوانەیە لێک بکرێنەوە و ببن بە پرۆسەگەلی وردتر، یا تێکەڵ بە یەکتر بن، یا بەرودوایان بگۆڕدرێ. [5]
پارادایم لەوەی کە ئەویش چوارچێوەیەکی سازێنەرە لە میتۆدۆلۆژی ئەچێ. لە کاری تیۆریکدا، پەرەسەندنی پارادایمەکان زۆرینە یا گشت پێومانەکان بۆ میتۆدۆلۆژی بەجێ ئەھێنێ. [6] ئالگۆریتم -یش وەکوو پارادایم جۆرێک چوارچێوەی سازێنەرە، بەو مانایە کە «سازاندن» زیاتر ڕیزێکی لۆژیکییە، تا فیزیکی، لە ئێلێمانگەلی لێکگرێدراو.
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.